ئەگەری کێشرانی هەڵبژاردنەکانی تورکیا بۆ خولی دووهەم
سەرۆکی پارتی سەعادەتی تورکیا وتی: هاوپەیمانیپارتەکانی"داد وگەشە" و "بزاڤی نیشتمانی" کەمتر لە سەدا ٥٠ دەنگەکان دەستدەخەن و هەڵبژاردنەکانی وترکیا دەرواتە خوولی دووهەم.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕادیۆ تورکی ئەستەمۆڵی دەرەوەی سنووری، "تەمەلکاراملا ئۆغلوو" لە وتووێژ لەگەڵ یەکێ لە رۆژنامەکانی سەرانسەری تورکیا وتی: هاوپەیمانی پارتەکانی "داد وگەشە پێدان" (دەستەڵاتدار) و "بزاڤی نیشتمانی" تەنیا ٤٣ تا ٤٤ لە سەدی دەنگەکانیان هەیە و بە ئیحتماڵت زۆر هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی خوولی دووهەمیشی دەبێت.
لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی و سەرۆک کۆمارەتی ٢٤ ژوئەنی ئەمساڵی تورکیا ، سەرۆکی پارتی سەعادەت کە ئەم ڕۆژانە لە وینەی پارتەکانی پڕ دەنگ وباسە وتی: بە گوێرەی بەرئاوەردەکان دەنگی پاوەجێی پارتی داد وگەشە هەر ئێستا بۆ لە سەدا ٢٤ کەمبۆتەوە و لە باشترین دوخی دا و بە دەستکەوتنی دەنگی کەسانیک کە دوو دڵن ئەم ڕادەیە ئەنجامی دەگاتە لە سەدا ٣٨ .
ئەو ڕادەی دەنگدەرانی پارتی "بزاڤی نیشتمانی"یش نزیک ٤ تا ٥ لە سەد ڕاگەیاند.
کاراملا ئۆغلوو لە درێژەی پێشبینییەکەی دا وتی: سەرجەم دەنگەکانی پارتە نەیارەکان بە هاسانی بە ٤٥ تا ٥٥ لە سەد دەگات و گەر پارتی "دیمۆکراتیکی گەلان" هە دەپە کە بەتەنیایی چووەتە نێو هەڵبژاردنەکان لە ڕادەی لە سەدا ١٠ تێپەڕێت، گەییشتنی دەنگەکانیی پارتە نەیارەکان بۆ لە سەدا ٦٠ دوور لە چاوەڕوانی نییە .
سەرۆکی پارتی ئیسلامخوازی سەعادەتی تورکیا وتی: دەنگی ئەردوغان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی کەمێک زۆرترە لە دەنگی پارتی داد وگەشە پێدان لەهەڵبژاردنەکانیی پەرلەمانی دا بەڵام ئەم دەنگانە زۆرتر بۆ سەرکەوتن لە خولی یەکەمی هەلباژردنەکانی سەرۆک کۆمارەتییە و یارمەتییەک بە ئەردوغان نادات لە خولی دووهەم دا.
چوار پارتی نەیاری دەوڵەت بریتی لە کۆماری گەل(جەهەپە) ، نیک(ئای پی) ، سەعادەت و دێمۆکرات(دە پە) ـی تورکیا بەرامبەر هاوپەیمانی "جۆمهور" پێکهاتوو لە پارتی دەستەڵاتداری"داد وگەشە" بە سەرۆکایەتی ڕەجەب تەیب ئەردوغان و "بزاڤی نیشتمانی"(مە هە پە) بە سەرۆکایەتی "دەوڵەت باغچەلی" ڕێزبەندیان کردووە .