عەرەبستان و مەراکش لە مۆندیاڵی ٢٠١٨ وەلانران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i343292-عەرەبستان_و_مەراکش_لە_مۆندیاڵی_٢٠١٨_وەلانران
یانەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆرۆگۆڤا توانی بە یەک گۆڵ ،عەرەبستانی سەعوودی لە بازنەی ڕکابەرایەتییەکانی مۆندیاڵی ٢٠١٨ی ڕووسیا وەدەرنێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 21, 2018 08:28 Asia/Tehran
  • عەرەبستان و مەراکش لە مۆندیاڵی ٢٠١٨ وەلانران

یانەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆرۆگۆڤا توانی بە یەک گۆڵ ،عەرەبستانی سەعوودی لە بازنەی ڕکابەرایەتییەکانی مۆندیاڵی ٢٠١٨ی ڕووسیا وەدەرنێت.

یاریی نیوان یانەی هەڵبژاردەی فوتباڵی ئۆرۆگۆڤا و عەرەبستان ڕۆژی چوارشەممە لە کاتێکدا بەڕێوە چوو کە یاریزانانی ئۆرۆگۆڤا توانیان بە تاقەگوڵەکەی "لویس سوارێز" لە خولەکی ٢٢ی یارییەکەدا، خەنیمی ئاسیایی خۆیان بەچۆکدا بێنن.

پێش ئەو یارییە، یانەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال دیسان هەر بە گۆڵ لێدانی ڕۆناڵدۆ توانی بەرامبەر بە مەراکش بیباتەوە و هیوادارتر بێ بەرامبەر بە گەیشتن بە قۆناخی دواتری یارییەکانی مۆندیاڵ.

یانەی هەڵبژاردەی فوتباڵی مەراکش لە یەکەم یاریدا لە هەمبەر یانەی هەڵبژاردەی فوتباڵی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش بە هۆی گوڵێک کە لە خۆیان دا، دۆڕاندی و لە ئاکامدا لە مۆندیاڵی ٢٠١٨ی ڕووسیا وەلانرا.