کونفرانسی نێودەوڵەوتیی بەربەرەکانێ لەگەڵ قاچاخ و تووشبوون بە ماددەی سڕکەر
کونفرانسی نێودەوڵەتیی بەربەرەکانێ لەگەڵ ئێعتیاد و قاچاخی ماددەی سڕکەر لە بەرواری 17 تا 26ی ژووئەنی 1987 لە شاری ڤیەنا و بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی وەیشوومی ماددەی سڕکەر پێک هات و لە ئەنجامدا بەڵگەیێک لە ژێرناوی c.m.o لەلایان وڵاتانی بەشدارەوە، پەسەند کرا.
لەم کونفرانسەدا بەڵگەیێک هاتە پەسەند کردن کە پتر لە 35 هەنگاوی بەکردەوە وەکوو ویشکاندنی مەزرا نایاساییەکانی خەشخاش، لە نێوبردنی تۆڕەکانی قاچاخی ماددەی سڕکەر و هتدی تێیدا ڕچاو کراوە.
ئەمڕۆکە قاچاخی ماددەی سڕکەر لەگەڵ بازرگانی چەکوچۆڵ و نەوت، سێهەمین بازرگانی پڕقازانجی جیهانە. بە پێی ئامار و ڕێژە ڕاگێندراوەکان لە ڕاپۆرتی جیهانیی ماددەی سڕکەر لە ساڵی 2017دا، ئەم ماددانە پتر لە 290 ملوێن کڕیار و ساڵانە بەملیارد دۆڵار سووڕی دراڤی هەیە. مەزەندە کراوە کە یەک لە سێ تا یەک لە پێنجی داهاتی گرووپەجینایەتکارە نێودەوڵەتییەکان لە سەرانسەی جیهان لە ساڵی 2014، لە ڕێگای فرۆتنی ماددەی سڕکەرەوە دەستەبەر بووە.
ئەم بازرگانییە وەیشوومە سەرباری قازانجی ئابووری، بەهۆی شوێنهاتی نالەباری، وەکوو ئامرازی دوژمنی لە دژی گەلەکاندا دەکار دێت. شەڕێک کە دوژمن لەودا نەک بە چەکوچۆڵ، بەڵکوو بە ماددەی سڕکەر، کۆمەڵگا نوقمی دواکەوتوویی و خەسار دەکات.
ئەگەرچی هەڕەشەی ماددەی سڕکەر زۆر گەورەیە بەڵام هەرگیز نابێ لەبەرچاو نەگیردرێ. لەوانەیە کێشەی ڕوولەگەشەی ماددەی سڕکەر لە کۆمەڵگاکاندا، نەوەستێ بەڵام هەموو ڕۆژێک هەندێک هەوڵی پێویستە تا ئەنجامێکی چاکمان هەبێت.