ته‌مووز 28, 2018 12:44 Asia/Tehran
  • دوێشەو

دوێشەو"درێژماەترین گیرانی مانگی سەدە" ڕوویدا و تاکۆتایی تەمەنمان ئیتر ناتوانین بەم شێوە بینەری گیرانی مانگ بین؛ئەم گیرانی مانگە کاژێر ٢١ و ٤٥ خولەکی دوێشەو بە مانەوەی مانگ لە نیوە سێبەری زەوی دەستپێکرا و لە کاژێر ٢٢ و ٥٣ خولەک گیرانی تۆکەمی مانگ دەستپێکرا.

مانگ ئەگیرێ ئەو کاتەی کە زەوی ئەکەوێتە نێوان تیشکی خۆر، و بەشێک لە مانگ یان ھەمووی، چونکە سێبەری زەوی ئەکەوێتە سەر مانگ، ئەو کاتەی کە زەوی لەسەر ڕێرەوی خۆیدا بەدەوری خۆردا دەسوڕێتەوە، و خەڵکانی سەر زەوی مانگ وا ئەبینن، کە بەشێک لە ڕووناکیەکەی پچڕاوە. لێرەوەش ئەوە باس ئەکەین کە، مانگ خۆی ھیچ ڕووناکیەکی سروشتی خۆی نییە ، و ئەم ڕووناکیەی کە لێشی ئەدرەوشێتەوە، ڕەنگدانەوەی تیشکی خۆرە، وە بۆ زەوی دێتەوە، وە خەڵکانی سەر زەوی ئەیبینن وەک ڕوناکیەکی درەوشاوە. ھیچ کاتێکیش دیاردەی مانگ گیران ڕوونادات، تەنھا ئەم کاتەی کە مانگ تەواو بێ - مانگی چواردە.

مانگ گیرانێک کە شەوی ڕابردوو ڕووی دا جیاوازی زۆری هەبوو لەگەڵ باقی مانگ گیرانەکان، لەم مانگ گیرانە دا "مانگ" ١٠٣ خولەک ڕەنگی سووری بە خووە گرت و هەر بۆیە ناوی درێژماوەترین مانگ گیرانیی سەدەی ٢٠ و ٢١ـی بە خووە گرت، خەڵک لە زۆرتری ناوچەکانیی جیهان توانیان ئەم دیاردە جوان و سەرنجڕاکێشەی ئەستێرە ناسیی بە چاوی خۆیان ببینن ئەمەیش تایبەتمەندی دیکەی ئەم ڕووداوە گەردوونییە بوو.

مانگ گیران دیاردەیەکیی سروشتییە و بە هۆی کەوتنی مانگ لە سێبەری زەوی ڕوو ئەدات،لەبەر کەشێک وا لە دەوراندەوری گوی زەوی دایە، مانگ لە کاتی گیرانیی، بە ڕەنگی سوور دەبیندرێت لە ڕاستی دا شەپۆڵەکانیی ڕەنگینی هەتاو کە ڕەنگیان سوورە کەشی گۆی زەوی دەپێون و دەبن بە هۆی بە سوور بینینی مانگ لە ئاسمانی شەو دا.    

شاری تەورێز باشترین ناوچەی جیهان بوو بۆ بینینی درێژماوەترین مانگ گیرانی سەدە

 عەجەب شیری زادە ئەندامیی لیژنەی زانستی زانکۆی فیزیکی زانسگەی تەورێز وتی: ٦ زانستوەری فەرەنسی لە تەنیشت زانستوەرە ئێرانییەکان بۆ بینینی درێژماوەترین گیران مانگ لە سەدەی ٢١ لەشاری تەورێز دابوون.ئەو وتیشی لەم بینینی مانگ گیرانە دا ، سوور بوونەوەی ڕەنگی مانگ  کە یەک لە گرنگترین پرسیارەکانە لە دەڤەری ئەستێرە ناسییە، لێک ئەدرێت و جگە لە لێکدانەوەکانی سەر گۆی زەوی ، سەتەلایەتەکانی  وڵاتانی دیکەی جیهان  ئەم ڕووداوەیان پێوشۆێنگرتووە و پاشان گەر پێویست بکات، لەبارەی ئەنجامەکانی لێکۆلینەوەی زانستوەران لە شاری تەورێز پێکەوە هاوکاری دەکەن .

نوێژی ئایات - ئەسفەهان

بە گوێرەی حوکمەکانی شەرعی، لەکاتی  قەومانی ڕووداوە سروشتییەکانی وەک مانگ گیران ،فەرزە لە سەر هەرموسولمانێک نوێژی ئایات بەجێبێنێت.

 

چەند وێنەی سرووشتی لە مانگ گیران لە هەر گۆشەیەکی جیهان
 

قەززە

 

ئیتالیا
ئوسترالیا
چین
یوونان
بەریتانیا
کێنیا

 

سەرپەیڤ