ئه‌یلوول 02, 2018 01:53 Asia/Tehran
  • خەڵاتی جیهانیی مۆسیقا بۆ

کەیهان کەلهوڕ ٢٥ تشرینى دووه‌مى ساڵى ١٩٦٣ لە ئیسلام ئاباد لە پارێزگاى کرماشان لە دایک بووە. لە تەمەنى پێنج ساڵیەوە دەستى بە فێربوونى کارى مۆسیقا کردووە، لە ١٢ ساڵیدا بەشێوەیەکى شارەزایانە درێژەى بەکارى مۆسیقا داوە و لە ١٣ ساڵیدا بووەتە ئەندامى ئۆرکێسترای ڕادیۆ و تەلەفزیۆنى ئێران لە کرماشان.

لە تەمەنى ١٧ ساڵیدا چووەتە ئیتاڵیا و دواتر بۆ درێژەدان بە خوێندن ڕۆیشتووەتە کەنەدا و لقی ئاوازدانانى لە زانکۆى کارلتۆن ئۆتاوا تەواوکردووە . لە کاتى شەڕی نێوان ئێران و عێراق (١٩٨٠ - ١٩٨٨) موشەکێک بەر ماڵەکەیان کەوتووە و هەموو ئەندامانى خێزانەکەى لە دەستداوە.

هەندێک لە مامۆستایان، "کەیهان کەلهوڕ" بە جیهانیترین پیاوی مۆسیقای ئێران دەزانن. ئامێرى تایبەتى مۆسیقایى کەیهان کەلهوڕ، کەمانچەیە و لەگەڵ کەمانچەدا تەنبوور و سێتار و شا کەمانیش دەژەنێت.

کەیهان کەلهوڕ لەگەڵ هونەرمەندانى گەلانى ئەمەریکا، چین، تورکیا، هیندستان، هۆڵەندا کارى هونەریى هاوبەشى کردووە و ئەوەش کردوویەتی بە کەسایەتییەکى هونەریى جیهانی.

کەیهان کەلهوڕ لەو بڕوایەدایە "مۆسیقار، مۆسیقاژەن و شارەزاى مۆسیقا، دەبێت شارەزای بیرکاری و مێژوو و ئەدەبیات بێت".

کەمانچە، ئامێری تایبەتی و تەنبوور و سێتار، ئامێری دووەمی “کەیهان کەلهوڕ”ن.

کەیهان کەلهوڕ تا ئێستا چەندین خەڵاتى جۆراجۆرى هونەری بۆ ئەنجامدانى کارە هونەرییەکانى لە ناوەندە هونەرییە جیهانییەکانەوە بە دەستهێناوە. " کەیهان کەلهۆر" ژەنیاری نێوبەدەرەوەی ئێرانی ، خەڵاتی چالاکیی هۆنەری مرۆڤدۆستانەی " ئیزاک ئەشترن" لە چینیشی بە ناوی خۆیەوە تۆمار کردووە.

 

پێشبڕکێی نێو دەوڵەتی ئیزاک ئەشترن  هەر وەک پێشبڕکێیە نێو دەوڵەتییەکانی " چایکۆفسکی" و " کوئین ئیلیزابت" لە وینەی بە ئیعتبار ترین پێشبڕکێیە مۆسیقاییەکانی جیهانە.

خەڵاتی هیومەن ئیسپریتی ئیزاک ئەشترن کە لە ساڵی ٢٠١٦ ەوە بناغەکەی دانراوە ، بۆ ڕێز گرتن لە گرووپ یان کەسانێکە کە ڕۆڵی زۆریان لەمەر یارمەتی بە مرۆڤایەتی لە ڕێگای مووسیقاوە هەبووە.

 

سەرپەیڤ