پاڵەوانەتی تکواندۆکاری کچی ئێرانی لەمیانەی پێشبڕکێی جیهانی
هەڵبژاردەی کێشی خوارووی چل و شەش کیلوگرەمی تیپی تکواندۆکاری ئافرەتی ئێرانی ڕۆژی پێنج شەم توانی بەشکست دانی سەرجەم خەنیمەکانی ، میدالیای زێڕی پێشبڕکێی جیهانی مەنچستر وەدەست بێنێ.
مەهلا مومن زادە ، نوێنەری حەڤدە ساڵانی کێشی خوارووی چل و شەش کیلوگرەمی هەڵبژاردەی تکواندۆی ئافرەتانی ئێرانی لە یەکەمین ئەزموونی جیهانی خۆی توانی لەیاری یەکەم دا بیست و یەک بەسەر یەک، خەنیمی کازاخستانی خۆی شکست بدات .
ناوبراو لە قۆناخی یەکشازدەهەم، حەڤدە بەسەر حەوت جوردین سمیتی بەریتانی ، پاڵەوانی ساڵی دووهەزاروهەژدەی تازەلاوانی جیهان و خاوەن میدالیای بورونزی پاڵەوانەتی گەورەساڵانی ئەورووپای بردەوە.
مومن زادە لە قۆناخی یەک هەشتم بیست و سێ بەسەر سێ خەنیمی ڕووسی خۆی بردەوە و لە قۆناخی یەک چوارەم سی بەسەر بیست خەنیمی کروڤاسی خۆیشی بردەوە.
نوێنەری ئێران لە قۆناخی بەرلەکۆتایی یازدە بەسەر نۆ خەنیمی چینی خۆی بردەوە و لە یاری کۆتاییش لەبەرامبەر جای یونگ سیم لە کۆریای باشوور و پاڵەوانی جیهان لە ساڵی 2017 و خاوەنی نۆ میداڵیای بورونزی گرندپری توانی بە شکست دانی ئەم خەنیمە میدالیای زێڕی پێشبڕکێکانی جیهانی مەنچستر بە دەست بێنێ .
لەم خۆلەی پێشبڕکێکان 950 تکواندوکار لە 150 وڵات بە میواندارەتی بەریتانیا لە مەنچستر دەست دەدەنە پێشبڕکێ.