سەیاری : ڕژێمی زایۆنیستی بە بێ لاگری ئەمریکا و ناتۆ داماوه
سەرۆکی ئەرکان و جێگری کارگێڕی ئەرتەش وتی : ئەمڕۆش هەر وەک ڕابڕدوو زلهێزی جیهانی ڕووبەڕووی ئێمە ڕاوەستاوە . شانازی د ەکەین ئەگەر شەڕ دەکەین لە گەڵ زلهێزی جیهانیدا شەڕ دەکەین نەک لە گەڵ دوژمنێکی بچووک .
ئەمیر دەریادار حەبیبوڵڵا سەیاری وتی : ڕژێمی زایۆنیستی بە بێ پشتیوانی ئەمریکا و ناتۆ توانایی شەڕ کردنی نییە و ئەگەر ڕاستییەکانی پەلامارەکانی ئێران سانسۆر نەکردبایا جیهان دەیبینی کە ئەو ڕژێمە ژێر پێ نراوە و لاواز بووە . ناوبراو ئامانجی دوژمنانی بە بەدی هێنانی ناکۆکی ناوخۆیی و لاواز کردنی ئێران زانی و وتی خەڵک بە یەکگرتوویی و یەکڕیزی پیلانەکانیان پووچەڵ کردەوە. دەریادار سەیاری هەروەها ئاماژەی کردە درێژەی پیلانی دوژمنان دوای بەرگری پیرۆز و وتی زلهێزی جیهانی بە پیلانگەلی قورس و شەڕی نەرم و فەرهەنگی بە دوای گوشارخستنە سەر ئێرانە بەڵام نەتەوەی ئیمە هەروا ڕاوەستاوە و خۆڕاگری دەکات و بە پشت بەستن بە زانست ، کەرستەی ناخۆیی و یەکگرتووی نیشتمانی لە هەمبەر هەڕەشە ناوخۆییەکاندا سەربەرز ڕاوەستاوە .