حوزه‌یران 15, 2019 16:41 Asia/Tehran
  • پاڵەوانیی بەهێزی بالە بەدانیشتنەوەی ئێران لە ململانێکانی ئاسیاو ئەقیانووسیە

هەڵبژاردەی پیاوانی ئێران لە پێشبڕکێکانی بالە بەدانیشتنەوەی پاڵەوانیی ئاسیاو ئەقیانووسیە بوو بە پاڵەوان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، هەڵبژاردەی بالە بەدانیشتنەوەی ئێران ئەمڕۆ شەممە لە یاریی کۆتایی ڕکابەرییەکانی پاڵەوانیی ئاسیاو ئەقیانووسیە لەهەمبەر چیندا، بە سەرکەوتنی سێ بە سفر، پلەی پاڵەوانیی پێشبڕکێکانی بەخۆتەرخان دا.

تیمی ئێران بەرلەوەش بێ تەنانەت جارێک دۆڕان، بەئەنجامی سێ بە سفر تیمەکانی کامبوج، تایلەند، چین، قەزاقستان، ژاپۆن وکۆریای باشوری شکست دا.

پێشبڕکێکانی پاڵەوانیی ئاسیاو ئەقیانووسییەی٢٠١٩ بەئامادەبوونی حەوت تیم لە بەشی پیاوان لە دە هەتا ١٥ی ژۆئەن لە شاری بانکۆکی تایلەند بەڕێوە چوو.

هەڵبژاردەی بالەی پیاوانی ئێران بەرلەوە، بە دەس خستنی پلەی پاڵەوانی لە پێشبڕکێکانی جیهانیی٢٠١٨ی هۆلەند، پشکی ڕاستەوخۆی پارائۆلەمپیکی تۆکیۆی بەدەس هێنابوو.