وشداری عێراق سەبارەت بە کردەوەی پڕ سووکایەتی گووگڵ لەحاند گڵکۆی حەزرەتی زەینەب (س)
ناوەندی میدیا دیجیتاڵییەکانی عێراق (DMC) بە توندی هۆشداری داوە سەبارەت بە کردەوەی ئەمدواییەی گووگڵ لە گۆڕینی ناوی گڵکۆی حەزرەتی زەینەب (ع) لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کە بریتی بوو لە زیادکردنی وردەکاری پڕ سووکایەتی لەسەر ناوی ئەو حەزرەتە.
ناوەندی میدیا دیجیتاڵییەکانی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیێک ڕایگەیاند: گۆڕینی دیجیتاڵی هێمایەکی ئایینی پیرۆز نەک تەنها بنپێ کرانی ئاشکرای بنەما و ڕەفتاری پیشەیی لە پلاتفۆرمە جیهانیەکانە، بەڵکوو مەترسییەکی جیددیشە بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتی و دەبێتە هۆی پەرە پێدانی وتووێژی فیرقەییشە لە ژینگەی ژئۆپۆلیتیکی کە بۆخۆی ئاڵۆزی تایبەتی لێ دەبێتەوە و کاریگەری نەرێنیشی دەبێ لە سەر ملیۆنان بەکارهێنەر و دەبێتە هۆی ناسەقامی و ناپاوەجێی کۆمەڵایەتی زۆر پرمەترسیش.
ئەم ناوەندە، کۆمپانیای گووگڵی لە ڕووی ئەخلاقی و یاساییەوە، بەرپرسی ئەم ڕووداوە دانا و داوای لە ئەم کۆمپانیایە کرد کە هەرچی زووتر بۆ سڕینەوەی ئەم ناوەڕۆکە پڕ سووکایەتیە هەنگاو هەڵگرێت و ڕێکاری پێشگیری و جیدی تری بۆ ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئاوەها بابەتگەلێک بە تایبەتی لە پێوەندی لەگەڵ شوێنە پیرۆزە ئایینیەکان بگرێتەبەر.
ئەم ناوەندە جەختی کردۆتەوە کە دەبێ ڕێزگرتن لە بابەتە پیرۆز و ئایینیەکان، لە سەرووی سیاسەتەکانی هاوپەیوەند بە ناوەڕۆکی دیجیتاڵدا بێت.