هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل سابوری کۆچی دوایی کرد
ئێوارەی رۆژی رابردوو یەکشەممە ، گۆرانیبێژی کورد ئیسماعیل سابوری له نه‌خۆشخانه‌ی شار له شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
د. یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند که ئێواره‌ی یه‌کشه‌ممه 16ی حوزه‌یرانی 2019 ئیسماعیل سابوری گۆرانیبێژ له نه‌خۆشخانه‌ی شار له شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل محه‌مه‌د ساڵح ناسراو به ئیسماعیل سابووری، ساڵی 1956 له شاری کرماشان له‌دایکبووه، ساڵی 1979 کۆلێژی هونه‌ره جوانه‌کانی له تاران ته‌واو کردووه، تا ئه‌و کاته‌ی له ئێران بووه 105 گۆرانی تۆمار کردووه و ئه‌لبوومێکی به‌ناوی سه‌فه‌رنامه‌ی کوردستان بڵاوکردووه‌ته‌وه.
پاشان له هەرێمی کوردستان ئه‌لبوومی بیره‌وه‌ری بڵاوکردووه‌ته‌وه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده ماوه‌ی 16 ساڵه له هه‌رێمی کوردستان نیشته‌جێ بوو و دوێنێ له نه‌خۆشخانه‌ی شار کۆچی دوایی کرد.