سەرکەوتنی بەهێزی یاریزانانی بالەی ئێران لە بەرامبەر روسیادا
هەڵبژاردەی نیشتمانیی بالەی ئێران لە دوایین یاری لە حەوتەی سێهەمی پێشبڕکێکانی لیگی گەلانی بالەی 2019 ، لە سێ دەستی بەدوای یەکدا روسیای بەزاند .
یاریزانانی بالەی ئێرانی رۆژی یەکشەممە توانیان لە سێ دەستدا و بە ئەنجامەکانی 25 بە 20 ، 26 بە 24 و 25 بە 23 بەسەر روسیادا سەرکەون .
سەرکەوتنی هەڵبژاردەی ئێران بەسەر روسیا لە کاتێکدایە کە ئەم هەڵبژاردەیە پڕ شانازی ترین هەڵبژاردەی بالەی جهان و خاوەن رێکۆردی وەدەسهێنانی مەدالیای زێڕ لە ئۆلەمپیک ، پاڵەوانی جیهانی و مۆندیاڵە .
هەڵبژاردەی بالەی ئێران تا ئێستا بە وەدەسهێنانی 8 سەرکەوتن لە بەرامبەر هەڵبژاردەکانی پۆڵندا ، کەنەدا ، ئیتاڵیا ، ئاڵمانیا ، چین ، ئازرژانتین و ژاپۆن و شکستێک لە بەرامبەر بەرازیل بە 24 خاڵ لە ریزی یەکەمی خشتەی پێشبڕکێکاندایە .
هەر لەم چواچێوەدا هەڵبژاردەی بالەی ئێران بڕیارەهەینی 21 ی حوزەیران لە شاری ئەردەبێل رووبەڕووی پورتوگاڵ بێتەوە .
پێشبڕکێکانی لیگی گەلانی بالە 2019 بە ئامادەبوونی 16 هەڵبژاردە خەریکە بەڕێوەدەچێ .