حوزه‌یران 17, 2019 08:20 Asia/Tehran
  • منداڵانی کورد خەڵاتی کێبەرکێی

بەرپرسی گشتی ناوەندی پەروەردەی فیکری منداڵان و تازەلاوانی پاریزگای کوردستان وتی: سێ منداڵ و تازەلاوی ئەو پارێزگایە توانیان نیشان و دیپلۆمی شانازی سێزدەیەمین کێبڕکێی نێودەوڵەتی هونەر و گرافیکی " نیشتمانی دایکی" وڵاتی بڵاڕووس ببەنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سوهەیلا شێخی وتی: نەرگس دەدە جانی ١٠ ساڵە ئەندامی ناوەندی فەرهەنگی هونەری سرێش ئاوای قروه، نیشان و دیپلۆمی شانازی، دۆرسا ساعدپەنا ١٢ ساڵان ئەندامی ناوەندی فەرهەنگی و هونەری مووژەژ دیپلۆمی شانازی و سینا موتخەسس ١١ ساڵان ئەندامی ناوەندی فەرهەنگی هونەری ناوەندی بانە دیپلۆمی شانازی ئەو ڕووداوە هونەرییەیان بەدەست هێناوە.

ناوبراو وتیشی: ٤٤ بەرهەمی وێنەکێشی کاری ئەندامانی منداڵ و تازەلاوانی ناوەندی پەروەردەی بیری منداڵان و تازەلاوانی کوردستان نێردراوەتە بنکەی ناوەندی بۆ ئامادە بوون لەو ڕووداوە هونەرییە.

ناوبراو وتی: ئەو ناوەندە لە ئەو کێبڕکێیە هونەرییە بە ناردنی ٥١٢ بەرهەمی وێنەکێشی ئەندامانی خۆی بەشداری کردبوو.