هەندبالی کەنارئاویی پاڵەوانیی ئاسیا-چین؛ وەرزشکارانی ئێران بەسەر خەنیمە عەرەبستانییەکانیان سەرکەوتن
هەڵبژارەی هەندبالی کەنارئاویی پیاوان بەسەرکەوتن بەسەر تیمی عەرەبستان ، توانی بۆ جاری سێهەم لە پێشبڕکێکانی پاڵەوانیی ئاسیا سەرکەوتن بەدەست بێنێ.
بەپێی ڕاپۆری پەیامنێری مێهر، حەوتەمین خولی پێشبڕکێکانی هەندبالی کەنارئاویی پاڵەوانیی ئاسیاو هەڵبژاردنیی پاڵەوانیی جیهان لە سەرەتای ئەم حەوتەوە لە وی های چین دەس پێ بوو. تیمی هەندبالی پیاوانی ئێران لە گرووپی دووهەمدا لەگەڵ تیمەکانی عوممان، تایلەند، ژاپۆن، پاکستان و عەرەبستان هاوگرووپەو ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی جۆزەردان لە سێهەم یاریی خۆی لەگەڵ تیمی عەرەبستان دەکەوێتە ململانێ.
وەرزشکارانی ئێرانی لەکۆتایی ئەو یارییەدا بەئەنجامی دوو بە یەک تیمی عەرەبستانیان شکست دا. هەندبالیستەکانی ئێران نیمەی یەکەمی ئەو یارییەیان بە ئەنجامی١٦ بە١٥ دۆڕاند. لە نیوەی دووهەم بە ئەنجامی٢٨ بە دە سەرکەوتنی بەدەست هێناو لە سێتی سێهەم و یاریی تاک لەگەڵ تاک هەشت بە حەوت لە عەرەبستانیان بردەوە.
وەرزشکارانی ئێران بەرلەوە توانیان دوو تیمی تایلەند و ژاپۆن شکست بدەن و بە حیساب کردنی ئەو بردنەوە، ئتیستا لەسەرەوەی خشتەی ریزبەندیی دان.
تیمی ئێران چوارشەممە٢٩ی جۆزەردان، کاتژمێر١٣ لەگەڵ تیمی پاکستان دەکەوێتە ململانێ.
سێ تیمی یەکەمی ئەو ڕکابەرییانە ئیزنی ئەوەیان دەبێ بەشداری پێشبڕکێکانی پاڵەوانیی جیهانی ئیتالیا بن لە ساڵی٢٠٢٠ی زایینی. ساڵی رابردووش تیمی ئێران لەو یارییانەدا بوو بە سێهەم و لە پێشبڕکێ جیهانییەکانی ڕووسیاش پلەی هەشتەمی بەدەست هێنا هەتا نازناوی باشترین تیمی ئاسیا بەدەست بێنێ.