حوزه‌یران 23, 2019 13:21 Asia/Tehran
  • ئێران یەکەم وڵاتێک کە گەیشتە قۆناغی فیناڵی لیگی گەلانی والیباڵ

تیمی هەڵبژاردەی بالەی ئێران وەکوو یەکەم تیم گەیشتە قۆناغی فیناڵی لیگی گەلانی ٢٠١٩.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ تیمی هەڵبژاردەی والیباڵی ئێران پاش بردنەوە لە ئۆسترالیا لە هەفتەی چوارەم و لە کاتێکدا کە ٤ یاری لە قۆناغی گرووپیدا ماوە، چوونی خۆی بۆ فیناڵی یەکلا کردەوە.

تیمی هەڵبژاردەی بالەی ئێران ڕۆژی شەممە لە شاری ئەردەبێڵ هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژاوای ئێران بە ئەنجامی ٣ بە ٠ لە ئۆسترالیای بردەوە.

تیمی هەڵبژاردەی بالەی ئێران بە دەس خستنی ١٠ سەرکەوتن بەرامبەر بە تیمەکانی ئۆسترالیا، پۆرتوگال، ڕووسیا، پۆڵندا، کەنەدا، ئیتالیا، ئەڵمان، چین، ئارژانتین و ژاپۆن و یەک دۆڕان بەرامبەر بە برازیل، پلەی  یەکەمی خشتەی قۆناغی گرووپی ڕکابەرایەتییەکانی لیگی گەلانی ٢٠١٩ی بە خۆ تەرخان داوە.

ئێران ئەمڕۆ ( یەکشەممە) لەگەڵ تیمی هەڵبژاردەی فەرەنسا دەچێتە مەیدانەوە.

قۆ ناغی کۆتایی ڕکابەرایەتیی لیگی گەلانی والیباڵی ٢٠١٩، ١٠ تا ١٤ی ژولای بە بەشداریی ٦ تیم لە وڵاتی ئەمریکا بەڕێوە دەچێ.