کاردانەوەی وەزیری دەرەوە بەرامبەر بە قسە ی پڕوپووچی سەرۆک وەزیرانی زایۆنی
وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا کاردانەوەی بەرامبەر قسەکانی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی زایونی پیشان دا
. سەید عەباس عەراقچی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: ناتانیاهۆ نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر بەڵێنی سەرکەوتنی لە غەززە دا. ئەنجامی کۆتایی: زەلکاوێکی سەربازی، ڕووبەڕووبوونەوەی فەرمانی دەستگیرکردن بە هۆی تاوانی جەنگی، و پەیوەست بوونی ٢٠٠ هەزار هێزی نوێ بە حەماس. وەزیری دەرەوە وتیشی : لە ئێران پێی وابوو دەتوانێ زیاتر لە ٤٠ ساڵ دەستکەوتی ئەتۆمیی ئاشتییانە بسڕێتەوە. بەڵام نەیدەزانی هەریەک لەو دەیان زانایە ئێرانییەی کە بەکرێگیراوەکانی شەهیدیان کردبوو، زیاتر لە سەد خوێندکاری بەتوانایان ڕاهێناوە. عەراقچی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دوای شکستی سەرشوڕانەی لە گەیشتن بە ئامانجە جەنگییەکانی لەدژی ئێران و دوای ئەوەی ناچار بوو بەرەو بۆ یارمەتی وەرگرتن بە رەولای بابە گیانەکەی ڕابکات - و دوای ئەوەی موشەکە بەهێزەکانمان سایتە نهێنییەکانی ڕژێمی زایونی ڕوخاند- ئێستا بۆ ئەمریکاوە بڕیار ئەدات کە چی بڵێت و چی نەڵێت لە دانوستان لەگەڵ ئێراندا.