حوزه‌یران 23, 2019 16:37 Asia/Tehran
  • دەستخستنی میدالیای زێوی پێشبڕکێ نێو دەوڵەتییەکانی مەلە لەلایەن  وەرزشڤانە ئێرانییەکانەوە

" مەهدی ئەنساری" مەلەوانی ئێرانی پێشبڕکێ نێو دەوڵەتییەکانی مەلە لە وڵاتی کرۆڤاتیا توانی میداڵیای زێو دەستبخات.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، مەلەوانی ئێرانی رۆژی یەکشەممە لە پێشبرکێکانی دەسخستنی بەرەبەشی ڕۆیشتن بۆ ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ـی ژاپۆنو ڕکابەرییەکانی پاڵەوانی جیهان ٢٠١٩ـی کۆریای باشووری، لە ١٠٠ مەتری پەروانە بە زەمانی ٥٥ چرکە و یانزە لە سەدی چرکە توانی میدالیای زێو دەستبخات.

 پێشبڕکێکانی ئۆپێنی وڵاتی کرۆڤاتیا دووهەمین قۆناخی وەدەستهێنانی ئیزننامەی بەشداری لە ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ـی ژاپۆن و پێشبرکێکانی پاڵەوانی جیهان ٢٠١٩ـی کوریای باشوورییە  کە لە ڕۆژی هەینی بۆ ماوەی سێ رۆژ لە شاری زاگرێبی کرۆڤاتیا دەستپێکراوە.

 ئێران بە سێ وەرزشڤان لەم رکابەرییانە دا بەشداری دەکات.