ئاب 04, 2019 09:04 Asia/Tehran
  • زۆرانی فەرەنگیی تازەلاوانی جیهان؛ دوو زۆرانبازی ئێرانی زێریان بردەوە

نوێنەرانی کێشی ٤٨ و ١١٠ کیلۆگرامی ئێران میداڵیای زێری ڕکابەرایەتیی زۆرانیی فەرەنگیی تازەلاوانی پاڵەوانەتیی جیهانیان بە دەست هێنا.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ "ئەمیرڕەزا دێهـ بۆزۆرگی" لە کێشی ٤٨ کیلۆگرام و "شاڕۆخ میکاییلی" لە کێشی ١١٠ کیلۆگرام، شەوی رابردوو  و لە پێنج کێشی یەکەمی ڕکابەرایەتییەکانی زۆرانی فەرەنگیی تازەلاوانی پاڵەوانەتیی جیهان لە شاری سوفیای بولگاریا میداڵیای زێڕیان کردە مل.

لە کۆتایی ڕکابەرایەتیی پێنج کێشی یەکەمدا تیمی ئێران بە ٧٠ خاڵ لە سەرەوەیە و تیمەکانی ئەرمەنستان، کۆماری ئازەربایجان، کازاخستان و هیندستانیش بە ڕیز بە ٥٤، ٥٣، ٤٦ و ٤٥ خاڵ پلەی دووەم تا پێنجەمیان هەیە.

زۆرانبازانی پێنج کێشی دووەمی ئەو ڕکابەرایەتییانە ئەمڕۆ یەکشەممە دەچنە مەیدانەوە.