سارا خادمۆشەریعە چوو بۆ ڕێزبەندی ١٧ شەترەنج بازیی سەرتری جیهان
سارا خادمۆشەریعە بە سەرکەوتن لە خولی حەوتەمیی رکابەرییەکانیی ئازادی هۆنانی چین چوو بۆ ڕێزبەندی ١٧ شەترەنج بازیی سەرتری جیهان.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ەهواڵدەری میهر،خولی حیوتەمی رکابەرییەکانی شەترەنجی ئازادی هۆنان لە چین ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوە چوو. لەم خولەی ڕکابەرییەکان دا خادمۆشەریعە شەترەنجبازیی ئێران بەرامبەر دەئاک لە رۆمانیا بە ڕێتینگی ٢٦٢١ ئەنجامی یەکسانی بوو تا لەم ڕکابەرییانە دا هەروا بە بێ شکست بمینیتەوە.
بەم یەکسانبوونە سەرجەم خاڵەکانی خادمۆشەریعە لە رکابەرییەکانیی ئازادی هۆنانی چین گەییشتە ڕەقەمی ٤. هەر وەها ئەم یەکسانییە ٢ واحید بەرزتر بوونەوەی ڕێتینگی بۆ رکابەرییەکانیی ئازادی هۆنانی چین بەدواوە بووە.
بە هۆی یارییە باشەکانیی خادمۆشەریعە لە چین، چوو بۆ ڕیزبەندی سەرترین شەتڕەنج بازانی ئافرەتی جیهان. خادمۆشەریعە هەروەها لەگەڵ لایۆ ڕێتینگی ٢٤٨٨/٢ بوو بە دەهەمین شەترەنج بازی سەرتری ئێران لە دوو گرووپی پیاوان و خاتوونان بوو.
لە ڕکابەرییەکانی ئازادی هۆنانی چین ٧٣ شەترەنجباز لە ١٦ وڵاتی جیهان پێکەوە ململانێ دەکەن. لەم رکابەرییانە ٦ گەورەماۆستا باڵای ٢٧٠٠ دا بەشداریان کردووە. خادمۆشەریعەیش بە ڕێتینگی ٢٤٨١ وەکوو بەختی ٤٤ـی پاڵەوانی لە ڕکابەرییەکان دا ئامادە بووە.