بۆ پارشێو چی بخۆین باشە؟
خواردنی هەندێک دەنکە خورما لەکاتی پارشێودا بیرۆکەیەکی باشە لەبەر ئەوەی خورما کانزا و وزە و ڕیشاڵەکان بە جەستە دەبەخشێت، هەرچی پڕۆتینە بە یەکێک لەگرنگترین ئەو خۆراکپێدەرانە دادەنرێت، کە دەبێت لە ژەمی پارشێودا هەبێت.
هەروەک چۆن نابێت کافئیین بخورێتەوە لەبەر ئەوەی میزهێنەرە و جەستە زیاتر وشک دەکاتەوە، لێرەشدا چەند ڕێنماییەک بۆ پارشێوێکی تەندروست دەخەینە روو.
کاربۆهیدرایت رەگەزی سەرەکییە دەبێت لەکاتی پارشێواندا بخورێت وەک پەتاتە و نانی بۆر و برنجی بۆر، لەبەر ئەوەی هەرسکردنیان کاتێکی زۆری پێدەچێت.
هێلکە و پاقلە و نیسک گۆشتی ئاژەڵی و گۆشتی مریشکی کەم چەوری لەخواردن پێوستەکانی ژەمی پارشێون بۆ دەستکەوتنی پڕۆتین.
گرنگیدان بەو خواردنانەی بە ڕیشاڵەکان دەوڵەمەندن، بەتایبەت سەوزەکان و دانە میوەیەک لە سێ و یان پرتەقاڵ یان مۆز.
خواردنی مشتێک چەرەساتی بادەم، گوێز، بوندوق تا وەک چەوری تەندروست و ڕیساڵ و کانزاکانت دەست بکەوێت.ئەگەر هاتوو لە ژەمەکەدا پەنیری تێدا نەبوو ئەوە خواردنی ماستی کەم چەوری یان کوپێک شیر پێویستە.