May 30, 2020 07:51 Asia/Tehran
  • زنجیرە درامایەک لەسەر کەسایەتیەکی کورد لە سنە بەرهەم دێ

ڕێوڕەسمی دەسپێکی قۆناغی پێش بەرهەمهێنانی زنجیرە درامای تەلەڤیزیۆنی " سنجرخان" شەوی پێنجشەممە بە ئامادە بونی پارێزگاری کوردستان، دەرهێنەر و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی فەرهەنگی لە " ماڵی کورد" بەڕێوە چوو.

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارێزگاری کوردستان لە ئەو ڕێوڕەسمەدا بە وتنی ئەوەی کە کەسایەتییە ناودارەکانی کورد ئەبێ لە ئاستی نەتەوەیی و نێودەوڵەتی بناسرێن وتی: قۆناغی بەرهەمهێنانی زنجیرە درامای مێژووی سەنجەرخان پاڵەوانی نەتەوەیی و بەناوبانگی کوردستان بە هەوڵی کاربەدەستان دەستی بەکار کردووە و سەرجەم تێچووی پێویستی ئەو زنجیرە درامایە دابین دەکرێت و کێشەمان نیە بۆ دابین کردنی.

دەرهێنەری زنجیرە درامانی سەنجرخانیش لەو ڕێورەسمەدا وتی: بەرهەمهێنانی زنجیرەی سەنجەرخان دەتوانێت بەشێک لە مێژووی ئێران نمایشت بکات.

ماڵپەڕی    ئاژانسی   دەنگوباسی  ئیرنا ی    فارسی ش – کورتە راپۆرێکی  لە  بارەی  دەسپێکی  کاری  وێنەگرتنی   زنجیرە  درامای  سەنجەر  خان   بڵاو کردووەتەوە    لە   ژێر  ناوی  سەنجەر  خانی   وەزیری  لە  کوردستانەوە  تا  تێکڕای  ئێران .

  بە  پێی  ئەم  راپۆرە ،  پارێزگاری  کوردستان   ئێوارەی  پێنجشەممە   لە  ئاھەنگی  دەستپێکی     بەرھەمھێنانی   بەرایی   ئەم  زنجیرە  درامایە  گوتی  :   وەک   ڕۆڵەی  کوردستان  رادەگەیەنم       کەمترین  ئەرک   لە خزمەت    کردن  بە  کوردستان  ئامادە کردن و بەرھەمھێنانی    ئەم  جۆرە  نتێوەرۆکە  بە نرخانەیە  .

نابراو  بە  پێداگری  لەسەر  ئەوەی  کە  دەبێ  زیاتر  لەوە   سەرنجی   بواری     فەرھەنگ  بدرێ  ،   گوتیشی :    لە کەم کاریی   ناساندنی   کەسایەتی  و ناودارانی  فەرھەنگیی -  ھونەریی و  حەماسیی   ، ھەموو  بەرپرسان    خەتابارن .

پارێزگاری  کوردستان   بە  راگەیاندنی    پشتگری  کردنی   ساز  کرانی  زنجیرە درامای  بەنرخ و   وەجی   سەنجەرخانی  وەزیری ،     ئاماژەشی  کردە  ئامادەیی   پارێزگاریی   کوردستان  بۆ    سازکرانی     زنجیرە درامای   ئەمیر  نیزامی  گەڕووسی  و  مەستورەی  ئەردەڵانیش   و  گوتی  :  چاوەڕوانی  لە  بەرسانی  مێدیا ی   نیشتمانیی    دەکرێ  لەم  بارەوە ،   نیگایەکی  تایبەتیان بۆ کوردستان  ھەبێ .

مورادنیا    دواجار   ھیوای  خواست : دەسپێکی   زنجیرە  درامای  سەنجەر خان  رێخۆشکەری   کاری  گەورەتر   بێت  بۆ ناساندنی   کولتور و  فەرھەنگی  نەتەوەی  گەورەی  کورد و   خەڵکی  کوردستان .  

بۆچوونت