دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان و کەرتی غەزە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i446866-دەستدرێژی_ڕژێمی_زایۆنی_بۆ_سەر_باشووری_لوبنان_و_کەرتی_غەزە
سوپای ڕژێمی زایۆنی شارۆچکەی کەفەرشوبای لە باشووری لوبنان دایە بەر هێرشی تۆپخانەیی و تۆپخانەکانی ڕژێمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە هەروەها ناوچەی وادی زەبقینیشیان کردووەتە ئامانج.
(last modified 2026-09-19T15:06:42+00:00 )
ئه‌یلوول 19, 2026 18:35 Asia/Tehran
  • دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان و کەرتی غەزە

سوپای ڕژێمی زایۆنی شارۆچکەی کەفەرشوبای لە باشووری لوبنان دایە بەر هێرشی تۆپخانەیی و تۆپخانەکانی ڕژێمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە هەروەها ناوچەی وادی زەبقینیشیان کردووەتە ئامانج.

هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی لە شارۆچکەی ئەلمەنسووری لوبنانیش تەقینەوەیەکی هەژێنەریان ئەنجام داوە. ڕژێمی زایۆنی بە درۆنیش هێرشی کردووەتە سەر باشووری خان یونس و نوسەیرات لە باشووری کەرتی غەززە، درۆنەکانی ڕژێمی زایۆنی ناوچەی شێخ ڕزوان لە شاری غەززەیان موشەکباران کرد. لەم پەلامارە ئاسمانییەدا تا ئێستا فەلەستینییەک شەهید بووە و ژمارەیەکیش بریندار بوون. هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی هەروەها هێرشیان کردۆتە سەر ناوچەگەلێکی جنین و ڕامەڵا و دەستیان داوەتە تەقەکردن و ڕفاندنی ژمارەیەک لە لاوانی فەلەستینی.