خۆپیشاندانی بەحرەینییەکان بۆ شەرمەزارکردنی گرتن و دادگاییکردنی زانایانی ئایینیی شیعە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i446870-خۆپیشاندانی_بەحرەینییەکان_بۆ_شەرمەزارکردنی_گرتن_و_دادگاییکردنی_زانایانی_ئایینیی_شیعە
خەڵکی بەحرین لە ناوچەی ئەدیراز دیسان بۆ شەرمەزارکردنی بەردەوامبوونی هەڵمەتەکانی گرتن و دادگاییکردنی زانایانی ئایینی شیعە خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد. خۆپیشاندەران بە وتنەوەی درووشم، بەردەوامبوونی گرتن و دادگاییکردنی نادادپەروەرانەی زانایانی ئایینی شیعەیان مەحکووم کرد و ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی بەرامبەر بە بەردەوامبوونی ئەم دادگاییکردنان.
(last modified 2026-09-19T15:39:51+00:00 )
ئه‌یلوول 19, 2026 19:08 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی بەحرەینییەکان بۆ شەرمەزارکردنی گرتن و دادگاییکردنی زانایانی ئایینیی شیعە

خەڵکی بەحرین لە ناوچەی ئەدیراز دیسان بۆ شەرمەزارکردنی بەردەوامبوونی هەڵمەتەکانی گرتن و دادگاییکردنی زانایانی ئایینی شیعە خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد. خۆپیشاندەران بە وتنەوەی درووشم، بەردەوامبوونی گرتن و دادگاییکردنی نادادپەروەرانەی زانایانی ئایینی شیعەیان مەحکووم کرد و ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی بەرامبەر بە بەردەوامبوونی ئەم دادگاییکردنان.

 پێشتریش لە دوورگەی سەترە کۆبوونەوەی لەو شێوە بەڕێوە چووبوو.. بە پێی ماڵپەڕی "مرآة البحرین" ، باسی بەردەوامبوونی دادگاییکردنی دەیان زانای ئایینی شیعە کردووە و ڕاگەیەندووە کە دوایین کۆبوونەوەی دادگا لە ١٩ی ئاگۆست ١٣ کاتژمێری خایاندووە.. لە ماوەی چەند مانگی ڕابردووشدا ڕاپۆرتگەلێک سەبارەت بە زۆر بوونی ڕادەی گرتنەکان و سنووردارکردنی ئایینی دژ بە شیعەکانی بەحرین بڵاو بۆتەوە.  چالاکانی سیاسی و مافی مرۆڤ و پارێزەرانی ئازادی بە ئیدانەکردنی ئەم کردارانە خوازیاری ئازادکردنی گیراوان ، کۆتاییهاتنی سنووردارکردنی گرووپە سیاسییەکان و چالاکان، ئازادیی خێرای گیراوان، کۆتاییهاتنی گرتنی ملهوڕانە و وەستانی سیاسەتە ئەمنی و سنووردارکردنەکان بەرامبەر بە کۆمەڵگای شیعەی ئەم وڵاتە بوون.