May 31, 2020 14:21 Asia/Tehran
  • یاریزانێکی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق لە مردن رزگاری بوو

به‌ هۆى رووداوێکى هاتوچۆى قورس، ژیانى یاریزانێکى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى عێراق ده‌که‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ .

 

یاریزانێکى سه‌ره‌کى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى عێراق  شەوی رابردوو تووشى رووداوێکى هاتوچۆى قورس ھات و به‌ په‌له‌ ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ کرا .

شەوی رابردوو محه‌مه‌د قاسمى یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ى عێراق له‌سه‌ر رێگه‌ى فرۆکه‌خانه‌ى نه‌جه‌ف تووشى رووداوێکى هاتوچۆى قورس هات و به‌ په‌له‌  گه‌یه‌ندرایە نه‌خۆشخانه‌ .

سه‌رچاوه‌کانى هه‌واڵ له‌ نه‌جه‌فه‌وه‌ ئاشکرایانکردووه‌،  یاریزانه‌که‌ى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق  بە سەختیی بریندار بووه‌و راسته‌وخۆ چاره‌سه‌رى بۆکراوه‌ و له‌ ئێستادا ته‌ندروستیى به‌ره‌و باشتر بوون ده‌چێت .

بۆچوونت