شانامەی سەردەمی تەیموری لە لایەن ڕێکخراوەی بەڵگە نیشتیمانییەکانی ئێرانەوە کڕدرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i384422-شانامەی_سەردەمی_تەیموری_لە_لایەن_ڕێکخراوەی_بەڵگە_نیشتیمانییەکانی_ئێرانەوە_کڕدرا
جێگری سەرۆکی فەرمانگەی گشتیی کتێبە خەتتی و دەگمەنەکانی کتێبخانەی نیشتیمانیی ئێران ڕایگەیاند: بەیازێکی تۆکمەوتەواوی شانامەی سەردەمی کۆتاییەکانی چاخی «تەیموری» و سەرەتاکانی سەردەمی سەفەویە لە لایەن ڕێکخراوەی بەڵگە و کتێبخانەی نیشتیمانیی ئێرانەوە کڕدراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 29, 2020 21:45 Asia/Tehran
  • شانامەی سەردەمی تەیموری لە لایەن ڕێکخراوەی بەڵگە نیشتیمانییەکانی ئێرانەوە کڕدرا

جێگری سەرۆکی فەرمانگەی گشتیی کتێبە خەتتی و دەگمەنەکانی کتێبخانەی نیشتیمانیی ئێران ڕایگەیاند: بەیازێکی تۆکمەوتەواوی شانامەی سەردەمی کۆتاییەکانی چاخی «تەیموری» و سەرەتاکانی سەردەمی سەفەویە لە لایەن ڕێکخراوەی بەڵگە و کتێبخانەی نیشتیمانیی ئێرانەوە کڕدراوە.

«زەھرا مودەڕڕسی» جێگری سەرۆکی فەرمانگەی گشتیی کتێبە خەتتی و دەگمەنەکانی کتێبخانەی نیشتیمانیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە وتیشی: ئەم شانامەیە تۆکمەوتەواوترین نوسخەی سەردەمی کۆتاییەکانی چاخی «تەیموری» و سەرەتاکانی چاخی سەفەویە کە ھەڵگری تەواوی پێوەرەکانی کارناسییە.

مودەڕڕسی لە بارەی تایبەتمەندیی ئەم شانامەیەوە وتویەتی: زۆربەی ئەو نوسخانەی شانامە کە لە بەر دەست دان تۆکمەو یەکدەست نین، بەڵام ئەم نوسخە تازە کڕدراوە گەلێک یەکدەست و تۆکمەیەو بە خەتێکی جوانی نەستەعلیق نووسراوەتەوە.

بەشی کتێبە خەتییەکانی کتێبختنەی نیشتبمانیی ئێران لە ساڵی ١٣١٦ دامەزراو لە ئێستادا نزیکەی ٢٥٤٠٠ بەرگ کتێبی خەتتی و ٢٧٣٠٠ بەرگ کتێبی چاپی بەردین لە خەزنەی کتێبە خەتتی و دەگمەنەکانی دا ڕادەگیردرێت.