فستیڤاڵی مێلواری، ھه‌نگاوی دوھەم ، دوو ھەنگاو بەرەو پێشەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i385039-فستیڤاڵی_مێلواری_ھه_نگاوی_دوھەم_دوو_ھەنگاو_بەرەو_پێشەوە
دوھەمین فستیڤاڵی شێعری کوردیی خوڕاسان سەرەنجام بە کۆتایی ھاتنی داوەریی و دەست نیشانکردنی کەسانی سەرکەوتوو ، کۆتایی بە کاری خۆی ھێنا .
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
ئاب 12, 2020 18:19 Asia/Tehran
  • فستیڤاڵی مێلواری، ھه‌نگاوی دوھەم ، دوو ھەنگاو بەرەو پێشەوە

دوھەمین فستیڤاڵی شێعری کوردیی خوڕاسان سەرەنجام بە کۆتایی ھاتنی داوەریی و دەست نیشانکردنی کەسانی سەرکەوتوو ، کۆتایی بە کاری خۆی ھێنا .

گرنگترین بابەت لە بارەی خولی دوھەمی مێلواری ،  ئەوە بوو کە جیا لە شێعر ، کورتە چێرۆکیشی دەگرتەوە .

لەو فستیڤاڵە بە بەراورد لە گەڵ دەورەی یەکەم ، ئاستی بەرھەمەکان گەشەی بەرچاوی ھەبوو .

شاعیران و نوسەرانی کوردی خوڕاسان نیشانیان داوە بابەتی رێنوسی دروستی زمانی دایک ، بۆیان گرنگە .

داوەرانی بەشی چیرۆک ، دوکتور سارا وەتەن دوست ، مامۆستا عەزیز نیعمەتی و بەرات قەوی ئەندام ( لە میدیاکارانی کەناڵی سەحەری کوردی) بوون .

لە بەشی ھۆنراوەدا د. حەسەن روشان  ، مامۆستا عەلی حەیدەری ، مامۆستا محەمەد تەقەوی ، د. سادق فەرھادی و   شاعیر عەلیڕەزا سپاھی لایین داوەر بوون .