لەرێگەی جۆری کۆکەتەوە بزانە ئایا تووشی ڤایرووسی کۆرۆنا بوویت
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i385182-لەرێگەی_جۆری_کۆکەتەوە_بزانە_ئایا_تووشی_ڤایرووسی_کۆرۆنا_بوویت
ئەو کەسانەی توشی پەتای کۆڤید-19 دەبن چەند نیشانەیەکیان تێدا دەردەکەوێت کە یەکێکیان کۆکەیە، دەکرێت لە رێگەی جۆری کۆکەتەوە دیاری بکەیت ئایا توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنایت یاخود تەنیا کۆکەکەیەکی ئاساییت گرتووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 15, 2020 17:39 Asia/Tehran
  • لەرێگەی جۆری کۆکەتەوە بزانە ئایا تووشی ڤایرووسی کۆرۆنا بوویت

ئەو کەسانەی توشی پەتای کۆڤید-19 دەبن چەند نیشانەیەکیان تێدا دەردەکەوێت کە یەکێکیان کۆکەیە، دەکرێت لە رێگەی جۆری کۆکەتەوە دیاری بکەیت ئایا توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنایت یاخود تەنیا کۆکەکەیەکی ئاساییت گرتووە.

 

یەکەم: کۆکەی وشک %59-89ی ئەو کەسانەی توشی کۆرۆنا دەبن کۆکەیەکی وشک دەگرن، باشترە لەمکاتەدا پشکنین ئەنجامبدەیت.

دوەم: توشی تەنگەنەفەسی دەبیت ئەگەر بەهۆی کۆکەکەتەوە ناتوانیت هەناسەبدەیت و توشی تەنگەنەفەشی دەبیت، دەکرێت ئاماژە بیت بۆئەوەی توشی کۆرۆنا بویت.

سێیەم: پلەی گەرمیت بەرزە ئەو کەسانەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن، لەگەڵ کۆکەکەشیان پلەی گەرمی جەستەیان بەرز دەبێتەوە، بۆ سەرو 38 پلە.

چوارەم: لەدەستدانی هەستی تام و بۆن .

 ئەگەر کۆکەت هەبو و هەستیشت کرد تام و بۆن و لەدەستداوە، باشترە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجام بدەیت.