چاره‌نووسى ده‌ستپێکى خولى تۆپی پێی عێراق
ئه‌ندامێکى ده‌سته‌ى ئاساییکه‌ره‌وه‌ى یه‌کێتیی تۆپى پێى عێراق ئاشکرایده‌کات، چاره‌نووسى ده‌ستپێکى خولى عێراق نادیاره‌و چاوه‌ڕوان ده‌که‌ن له کۆتایى ئه‌مساڵ خوله‌که ده‌ست پێ بکات .
له لێدوانێکى تایبه‌ت ، «ئه‌سعه‌د لازم» ئه‌ندامى ده‌سته‌ى ئاساییکه‌ره‌وه‌ى یه‌کێتیی تۆپى پێى عێراق رایگه‌یاند، ماوه‌یه‌کى زۆره ده‌مانه‌وێت کاتێک بۆ ده‌ستپێکى خولى نایابى عێراق دابنێین به‌ڵام بریارى ئه‌و ده‌ستپێکردنه‌وه‌یه له لاى شانه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆناو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه چونکه وه‌ک لاى هه‌مووان ئاشکرایه دۆخى عێراق باش نییه‌و شانه‌که‌ش نایانه‌وێت قوربانى زیاتر به بۆنه‌ى چالاکیه وه‌رزشیه‌کان هه‌بێت .
«ئه‌سعه‌د لازم» ئه‌وه‌شى خسته روو پلانیان ئاراسته‌ى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار کردووه‌و داوایان کردووه هاوکارى بکرێت و کاتى ده‌ستپێکى مه‌شقى تیپه‌کان و واده‌ى خولى نایاب رابگه‌یه‌نین و پێشبینیشى کرد ئەگەر ڕێگایان بدرێتێ ده‌ستپێکى خوله‌که بکه‌وێته پێش کۆتایى ئه‌مساڵ .
«ئه‌سعه‌د لازم» ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد په‌یوه‌ندیى ته‌واویان له‌گه‌ڵ یه‌کێتیی تۆپى پێى جیهان هه‌یه‌و ئاماده‌کارىی ته‌واو بۆ کارنامه‌ى نوێى هه‌ڵبژاردنى یه‌کێتیی تۆپى پێى عێراق ده‌که‌ن .
راشیگه‌یاند، سه‌رجه‌م لقى شاره‌کان هه‌ڵبژاردنیان تێدا ده‌کرێت و مه‌رجیشه بۆ ئه‌مجاره ئه‌ندامه‌کانى خاوه‌ن بروانامه‌ى به‌کالۆریس بن و نوێنه‌رى ئافره‌تانى تێدا بێت و ئه‌گه‌ر یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانیشى تێدا بێت ده‌بێت خاوه‌نى بروانامه‌ى ئاماده‌یى بێت .