یەکێتی تۆپی پێی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی ئاسایی بەڕێوە دەبات
ئاب 19, 2020 11:42 Asia/Tehran
دوای چەندین مانگ پەک کەوتنی چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی ھەرێمی کوردستان، بڕیارە بەم زووانە کۆبوونەوەیەکی ئاسایی بەڕێوە بەرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی بەشی وەرزشیی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان ، بڕیارە رۆژی شەممە لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی ئاسایی یەکیتییەکە بەڕێوەبچێت.
بە پێی ئاگادارینامەیەکی سکرتێری یەکێتییەکە ، داواکراوە تەواوی ئەندامان لە سەعات ١٢ ڕۆژی شەممە ئامادەی کۆبوونەوەکە بن.
جێگای ئاماژەیە ئەوە بۆ زیاتر لە پێنج مانگ دەڕوات کە چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی ھەرێمی کوردستان راگیراوە و لە کۆبوونەوەی رابردووش بڕیاری بوونە پاڵەوانی «نەورۆز» درا بوو لە سەر ئاستی خولی نایاب.