کرانەوەی دووبارەی یاریگای گەورەی یانەی بازیان
ئاب 20, 2020 12:27 Asia/Tehran
یاریگای گەورەی یانەی بازیان جاریکی تر پاش نۆژەنکردنەوەی بە رووی وەرزشکاران دەکرێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی پی یو کەی میدیا، «بەرهەم ئاڵێ» ، سەرۆکی یانەی وەرزشیی بازیان لە لێدوانێکی تایبەت دا رایگەیاند ، ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەی یاریگاکەین بە شێوازێکی نوێ و بڕیارە حەوتەی داهاتوو لە ئاھەنگێک دا یاریگاکە بکرێتەوە.
سەرۆکی یانەی بازیان وتیشی: گۆرانکاری زۆر کراوە لە یاریگاکە بە دانانی ١٥٠٠ کورسی کە لە ڕێگەی جێگری سەرۆکی یانەی وەرزش مسۆگەر کراو وەک دیارییەک پێمان درا لەگەڵ هاوکاری دارایی نووسینگەی وەرزشی بەڕێز شێخ لاهور هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.
بە قسەی ناوبراو ، لە سنووری ناحیەکە، ٢٠ تیپی نیشتیمانی هەیە کە سوودمەند دەبن لەو یاریگایە کە نزیکەی ٤٠٠٠ کەس لە خۆ دەگرێت.