«بایرن میونخ» له‌« لییۆن»ی بردەوە‌
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i385397-بایرن_میونخ_له_لییۆن_ی_بردەوە
«بایرن میونخ »له‌ «لییۆن»ی‌ برده‌وه‌ و گه‌یشته‌ یاری‌ کۆتایی چامپیۆنسلیگ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 20, 2020 13:25 Asia/Tehran
  • «بایرن میونخ» له‌« لییۆن»ی بردەوە‌

«بایرن میونخ »له‌ «لییۆن»ی‌ برده‌وه‌ و گه‌یشته‌ یاری‌ کۆتایی چامپیۆنسلیگ.

یانه‌ی‌ «بایرن میونخ» به‌ سێ گۆڵی‌ بێ وه‌لاَم له‌ یانه‌ی‌ «لییۆن»ی‌ برده‌وه‌ وگه‌ییشته‌ یاری‌ کۆتایی بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی‌ یانه‌ی‌ «پاریس سانجێرمان» .

له‌ نیوه‌ی‌ کۆتایی خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی‌ ئه‌وروپا یانه‌ی‌ «بایرن میونخ» ڕووبه‌ڕووی‌ «لییۆن»بوه‌وه‌ ،  له‌خوله‌کی ١٨دا «سێرجی‌ گنابری»‌ گۆڵی‌ یه‌که‌می‌ بۆ «بایرن میونخ» تۆمارکرد و هه‌مان یاریزان له‌خوله‌کی ٣٣ش دا گۆڵی‌ دووه‌می‌ بۆ یانه‌ باڤارییه‌که‌ تۆمارکرد وتایمی‌ یه‌که‌م به‌و ئه‌نجامه‌ کۆتایی هات .

له‌ تایمی‌ دووه‌مدا وله‌خوله‌کی‌ ٨٨ «لیڤاندۆڤسکی»‌ گۆڵی‌ سێیه‌می‌ بۆ بایه‌ر تۆمارکرد ویارییه‌که‌ش هه‌ر به‌و ئه‌نجامه‌ کۆتایی هات.

به‌و بردنه‌وه‌یه‌ «بایرن میونخ» گه‌یشته‌ یاری‌ کۆتایی جامه‌که‌ و له‌ یاری‌ کۆتاییشدا ٢٣ی‌ مانگ ڕووبه‌ڕووی‌ پاریس «سانجێرمان» ده‌بێته‌وه.