یانەی دیوانیەی عێراق بەخێرھاتنی یاریزانێکى به‌رازیلى دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i385599-یانەی_دیوانیەی_عێراق_بەخێرھاتنی_یاریزانێکى_به_رازیلى_دەکات
لە ھەنگاوێکدا یانەی تۆپی پێی دیوانیەی عێراق یاریزانێکی بەرازیلی بەرەونێو ڕیزەکانی خۆی دەگوازێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 25, 2020 09:40 Asia/Tehran
  • یانەی دیوانیەی عێراق بەخێرھاتنی  یاریزانێکى به‌رازیلى دەکات

لە ھەنگاوێکدا یانەی تۆپی پێی دیوانیەی عێراق یاریزانێکی بەرازیلی بەرەونێو ڕیزەکانی خۆی دەگوازێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیا وەرزشییەکانی عێراق، یانەی تۆپی پێی دیوانیە گربێەستی یاریزانێکی بەرازیلی و یانەی «فلومێنێنز»ی بەرازیلی «وێسلی پێرێرا»ی بە فەرمی راگەیاند .

به‌ گوێره‌ى راگه‌یه‌ندراوى یانه‌که‌ ، «پرێرا»ی ٢٥ ساڵان بڕیار وایە  هێڵى  بەرگری بۆ یانەکەی دیو.انییە بپارێزێت و لەو پۆستەدا یاری بکات.

ئەمە یەکەم جارنییە کە یانەی دیوانیە ھەڵدەستێ بەڕاکێشانی یاریزانێکی بیانی و پێشتریش له‌خولى نایابى عێراق دا، یاریزانێکى هه‌ڵبژارده‌ى ئۆلۆمپیی به‌لژیکاو ئه‌رژه‌نتینى گواستبووه‌وه‌بۆ نێو ریزه‌کانى خۆی .