شاخەوانانی مەهابادی خۆیان گەیاندە دوندی دوهەمین لوتکەی بەرزی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i386145-شاخەوانانی_مەهابادی_خۆیان_گەیاندە_دوندی_دوهەمین_لوتکەی_بەرزی_ئێران
بەپرسی تیمی شاخەوانیی مەهاباد گوتی : شاخەوانانی ئەم شارە لە ماوەی سێ رۆژدا توانیان بگەنە سەر " عەلەم کوە" دوهەمین لوتکەی بەرزی ئێران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 07, 2020 06:26 Asia/Tehran
  • شاخەوانانی مەهابادی  خۆیان گەیاندە دوندی دوهەمین لوتکەی بەرزی ئێران

بەپرسی تیمی شاخەوانیی مەهاباد گوتی : شاخەوانانی ئەم شارە لە ماوەی سێ رۆژدا توانیان بگەنە سەر " عەلەم کوە" دوهەمین لوتکەی بەرزی ئێران .

دیاکۆ ئەفشەر دڵ لە وتووێژ لە گەڵ ئیرنادا گوتیشی : ئەم سەرکەوتنە لە چوارچێوەی تیمێکی 13 کەسی دا بوو بریتی لە 10 پیاو و سێ ئافرەت کە شاخەوانانی ئامادەبووی ئەم هەڵکشانە توانیان بگەنە سەر دوندی ئەم لوتکەیە کە لە رێگا زۆر سەخت و چەتوونەکانە .

گوتیشی : کەشی هەوا لەو وەرزەی ساڵدا لە بەرزاییەکانی عەلەم کوە ناخۆشە و پلەی گەرما تا دە پلە ژێر سفرە .

چیای عەلەم کوە لە پارێزگەی مازندەرانی باکووری ئێران هەڵکەوتووە و دوهەمین لوتکەی بەرزی ئێرانە دوای دەماوەند .