خەڵاتی فانۆسی سێحراوی فستیڤاڵی ڤێنیز درا بە فیلمێکی ئێرانی
فیلمی سینەمایی "خورشید"(هەتاو) لە دەرهێنانی مەجید مەجیدی دەرهێنەری ئێرانیی ، خەڵاتی فانۆسی سێحراوی بەشی لاوەکیی فستیڤاڵی ڤێنیز ی بردەوە .
هەروەها خەڵاتی مارچێلۆ ماستریانی بۆ باشترین ئەکتەری لاو درا بە روحوڵڵا زەمانی ئەکتەری فیلمی هەتاو لە ئێران . مەجید مەجیدی و شەمیلا شێرزاد لە ئامادەنەبوونی زەمانی دا چوونە سەر ستێج و خەڵاتەکەیان وەرگرت .
فیلمی ئێرانیی هەتاو چێرۆکی مناڵانی کارە کە بە دوای گەنج دا دەگەڕێن ، بێ ئاگا لەوەی کە ئەم گەنجە هەر لە گەڵ خۆیانە .
77 مین فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنیز لە دووی ئەیلوولەوە لە ژێر رێوشوێنی توندی تەندروستیی لە ئیتالیا دەستی بە کار کرد . لەم فستیڤاڵەدا 18 فیلم لەوان فیلمی سینەمایی هەتاو سازکراوی مەجید مەجیدی بۆ گەیشتن بە خەڵاتی شێری زێڕین پێکەوە پێشبڕکێیان کرد .
فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنیز دوێنێ شەممە کۆتایی هات .