فیفا سەرەنجام ملکەچی ناڕەزایەتیی گۆڵپارێزەکانی فوتساڵ بوو
ئهیلوول 13, 2020 11:41 Asia/Tehran
فێدراسیۆنی جیھانیی تۆپی پێ سەرەنجام لە بەرامبەر گۆڵپارێزەکانی فوتساڵ و ناڕەزایەتیان بە یاسای نوێ تەنازولی کرد .
مانگی پوشپەڕی ئەمساڵ یاسای نوێی فیفا لە پێوەندی لە گەڵ وەرزشی فوتساڵ بە میدیایی بوو .
یەکێک لەم یاسایانە تایبەت بوو بە رەنگی جلوبەرگ و ئەژنۆ پارێز و ئانیشک پارێزی گۆڵپارێزەکان . لەو یاسایەدا ھاتبوو ئانیشک پارێز دەبێ لە گەڵ جلوبەرگ و ئەژنۆ پارێز و شۆرتی وەرزشیی یەکڕەنگ بێت .
ئەم یاسایە ناڕەزایەتیی بەرفراوانی گۆڵپارێزەکانی جیھان و پێکھاتنی کەمپەینی جیھانیی لە دژی فیفای لێکەوتەوە . لەو کەمپەینەدا کە فیلیپ کەد گۆڵپارێزی بریتانیایی و دوو کەسی دیکە وەڕێیانخستبوو ، جەختکرابووەوە دۆزینەوەی کیتی ڕەنگیی بە کوالیتی ئەستەمە و فیفا دەبێ یاساکە بگەڕێنێتەوە بۆ ھەمان ئەژنۆ پارێز و ئانیشک پارێزی بە رەنگی رەش و سپی .