تاقیکاریی کۆرۆنای پێرسپۆلیسییەکان نگەتیڤ بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i386918-تاقیکاریی_کۆرۆنای_پێرسپۆلیسییەکان_نگەتیڤ_بوو
دەرەنجامی تاقیکاریی کۆرۆنای یاریزانان و ئەندامانی تیپی پێرسپۆلیس بە نگەتیڤ دەرچوو
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 24, 2020 12:04 Asia/Tehran
  • تاقیکاریی کۆرۆنای پێرسپۆلیسییەکان نگەتیڤ بوو

دەرەنجامی تاقیکاریی کۆرۆنای یاریزانان و ئەندامانی تیپی پێرسپۆلیس بە نگەتیڤ دەرچوو

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەندامانی تیپی تۆپی پێی پێرسپۆلیس کە بۆ ئەنجام دانی یاریی ھەڵبژاردەی پاڵەوانەتیی ئاسیا لە دەوحەدان ڕۆژی ڕابردوو لە ھوتێلی شوێنی حەساتەوەی خۆیاندا جارێکی تر پەتای کۆرۆنایان لە سەر تاقی کرایەوە.

بە ناردرانی دەرەنجامی ئەو تاقیکارییانە بۆ کادێری پزیشکیی تیپەکە ئەوە دەرکەوت کە دەرەنجامی تاقیکاریی ئەندامانی تیپەکە نگەتیڤ بووە.

جلسوورەکانی تاران ئەمشەو لە کاتژمێر ٩و ٣٠ خولەک لە دوایاریی قۆناغی گروپیی خۆیاندا دەبێ بۆ تیپی شارجەی ئیمارات بچنە مەیدانەوە. سەرکەوتنی یاریزانانی ئەم تیپە بەردەوامیی مانەوەیان لە قەتەردا دەستەبەر دەکات.