ئه‌یلوول 24, 2020 15:52 Asia/Tehran
  • تیپی «ئەلشورتە»ی عێراق ڕاگیردراو بڕی قۆناغی دواتری نەکرد

تیپی «ئەلشورتە»ی عێراق یارییەکەی دۆڕاندو نەگەییشتە قۆناغی شانزە.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیا وەرزشییەکانی عێراق، له‌ خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانى ئاسیاو له‌ گه‌ڕى کۆتایى قۆناغى کۆمه‌ڵه‌کان ، چاره‌نووسى «ئەلشورته»‌ى عێراق به‌ سه‌رنه‌که‌وتن یه‌کلابووه‌.

‌ پاش ئه‌نجامى یاریى نێوان «ئیستقلال»ى ئێران و «ئەلئه‌هلى»ی عەرەبستان که‌ یانه‌ ئێرانیه‌که‌ ٣ بە سیفر یارییەکەی  بردەوه‌ ، یانەی «ئەلشورته»ی عێراق نه‌یتوانى بگاته‌ قۆناغى داهاتوو .

له‌ لایه‌کى تره‌وه‌ یانەی‌ «ئەلهیلال»ى عەرەبستان به‌هۆى ته‌واونه‌کردنى یاریزانانى پێویستى له‌ خوله‌که‌ به‌هۆى تووشبوونى ١٩ یاریزانى به‌ کۆرۆنا له‌ خوله‌که‌ وەلانراو ئه‌نجامه‌کانى سڕدرایه‌وه‌ .

سەرپەیڤ