حوزه‌یران 05, 2025 17:15 Asia/Tehran
  • ئۆجالان ڕوو لە پەکەکە: چەکەکانتان دابنێن

سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە لە نامەیەکی مێژووییدا داوای کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکەی کرد.

عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە نامەکەیدا بۆ پەکەکە پێیداگرت کە سەردەمی شەڕی چەکدارانە کۆتایی هاتووە و پێویستە هەنگاوێک بەرەو سیاسەتی دیموکراسییانە و کۆمەڵگایەکی مەدەنیی چالاک بکرێت. ئۆجەلان مۆدێلێکی نوێی بە ناوی" سۆسیالیزمی کۆمەڵگای دیموکراسی" پێشنیار داوە وەک بەدیلێک جێگای پێکهاتە سەربازی و دەوڵەتسەنتەرییەکان بگرێتەوە.لە نامەکەدا هاتووە: “پەکەکە ئیتر کارامە نەماوە" و بەردەوامبوون لەسەر هەمان ڕێگا بە عەقڵیەتی سەربازییەوە،  دووبارە کردنەوەی هەڵەکانی ڕابردوویە. ئۆجەلان دانوستانەکانی ڕابردووی لەگەڵ حکومەتی تورکیا بە بێسوود زانی و خوازیاری گۆڕینی بیر و بۆچوون و عەقڵیەتی حزبی بوو. داوا لە کۆنگرەیش کراوە کە لە جیاتی پێکهاتەیەکی نیمچە سەربازی بگۆڕدرێت بۆ تۆڕێکی مەدەنی، ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی.

سەرپەیڤ