دۆزرانەوەی گۆڕێکی مێژوویی چاخی ئەشکانی لە گوندی لەنگریزی سنە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i387003-دۆزرانەوەی_گۆڕێکی_مێژوویی_چاخی_ئەشکانی_لە_گوندی_لەنگریزی_سنە
جێگری کەلەپووری فەرهەنگیی پارێزگەی کوردستان گوتی : گۆڕێکی مێژوویی لە ئاوایی لەنگریز کەلاترزان لە پارێزگەی سنە دۆزرایەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 26, 2020 08:49 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی گۆڕێکی مێژوویی چاخی ئەشکانی لە گوندی لەنگریزی سنە

جێگری کەلەپووری فەرهەنگیی پارێزگەی کوردستان گوتی : گۆڕێکی مێژوویی لە ئاوایی لەنگریز کەلاترزان لە پارێزگەی سنە دۆزرایەوە .

بەپێی راپۆرتی کوردپرێس ، سابیر وەفایی لە نێو پەیامنێران دا وتی : تیمێک لە لیژنەی کەوناراناسانی نێردراو لە وەزاڕەتی کەلەپووری فرهەنگیی و گەشتیاری و پیشەسازیی دەستی ، لە دەوربەری بەنداوی لە حاڵی سازکرانی نەی ئاوا توانیان گۆڕێکی مێژوویی بدۆزنەوە .

گوتیشی : لە نەریتی ناشتنی چاخی ئەشکانی دا  کوپە وەک تابووت دەکار دەکات و لەو گۆڕەی دۆزراوەتەوە ، تەرمەکە لە نێو دوو کوپە دانراوە .

سابیری گوتیشی : بە لەبەرچاوگرتنی نوکەڕمێک کە لە ژێر پەراسووەکان دا دۆزراوەتەوە ، پێدەچێ تەرمەکەی هی کەسێک بێت کە بە هۆی برینداربوونەوە مردبێ .