سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد کۆچی دواییکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i388257-سەرۆکی_یەکێتیی_نووسەرانی_کورد_کۆچی_دواییکرد
کاکەمەم بۆتانی، نووسەری ناسراو و سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد، ئەمڕۆ یەکشەممە 25 ی ئوکتبر بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 25, 2020 06:14 Asia/Tehran
  • سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد کۆچی دواییکرد

کاکەمەم بۆتانی، نووسەری ناسراو و سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد، ئەمڕۆ یەکشەممە 25 ی ئوکتبر بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر ٨:١٢ کاکەمەم بۆتانی، نووسەری ناسراو و سیاسەتمەدار و سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد، بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

بە پێی ھەواڵێکی میدیای شارپرێس ، لەراگەیەنراوێکیشدا بنەماڵەکەی بڵاویانکرادەوە، ئەمڕۆ رێورەسمی بەخاکسپاردنی لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد لە هەولێر بەڕێوە دەچێ و لەبەر پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکانەوە پرسەی بۆ داناندرێت.

کاکە مەم بۆتانى 10-1-1937 لە شاری (کۆیە) لە دایک بووەو خوێندنی سەرەتایی لە (هەرتەل) و (کۆیە) و (سلێمانی)، خوێندنی سانەوی لە (کەرکووک) و خوێندنی (زانکۆ) لە (بەغداد) تەواوکردووە.

١٢  ساڵێک سەرکردەیەکی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بووە و ١٠ ساڵیش ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە تا پلەی ئەندامی لقیش چووە. لەکەرت بوونی پارتی ساڵی (1964) وازی لە پارتایەتی هێناوە. 

یەکەم چیرۆکی لەساڵی (1957) بڵاوکردۆتەوە. بە رای هەندێ رەخنەگر سیمایەکی نوێی پێوە دیار بووە، لە ساڵی (1968) ەوە بە یارمەتی هەندێ ئەدیبی کوردی بەغدا، خەریکی دروستکردنی رێکخراوێکی ئەدەبی بووە. تا لە (10-2-1970) بە شێوەی رەسمی یەکێتی نووسەرانی کوردی دامەزراند.

لە ساڵی (1971) دا لەگەڵ (30) سی ئەدێبیک، دژی بیروباوڕی کۆنە پەرست و چەوت وەستان پشگیری سەربەستیی ئافرەتیان کرد. بانگەوازی (ئەی قەڵەمە نەترسەکان یەکگرن) یان بڵاوکردەوە خەریکبوو سەری هەر پێنج ئەدیبی روانگەی تێبچێت.

دوای  بزوتنەوەی رزگاریخوزاری کوردستان ساڵی (1975) گەڕایەوە لە دەزگا و بڵاوکراوەکانی راگەیاندنی حکومەتی عەرەبی عێراق دوور کەوتەوە بەرهەمی ئەدەبی تێدا بڵاونەکردەوە.

دژی پلانی هەڵوەشاندنەوەی یەکێتی نووسەرانی کورد وەستا. نەبووە ئەندامی یەکێتی ئەدیب و نووسەرانی عێراقیش.(بیست) ساڵێک لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی دارستان (ئەندازیاری کشتوکاڵ) بووە. کە زۆریان بۆ هێنا (تەتەوع) بکا و بچێتە ناو (سوپای میللی) خۆی خانەنشین کرد خەریکی کار و کاسپی بوو.لە (1993) وە تا (2000) بۆ ماوەی (حەوت) ساڵ بووە (ڕاوێژکاری رووناکبیری) لە وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان.لە (2000)ە وە حکومەتی (سوید) ی ئیقامەی پێداوە.

کتێبە چاپکراوەکانی:کۆمەڵە چیرۆک و کورتیلە چیرۆک :

1- بوومەلەرزە لە گۆمی مەندا- بەغدا 19692- سمکۆڵی ئەهریمەن – سلێمانی 19733- بازنە - هەولێر 19794- خەرەندی مەرگ - هەولێر 1992

نۆڤل و رۆمان:

1- درز - هەولێر 19972- کەوشەنی پەیکەر تاشێکیتر - سلێمانی 20033- میری ئاوایی وەرزێر – هەولێر 1992پەخشانە شیعری شیوەن:1- هۆ – تاکە برا - رانیە 2003

مێـژووی سـیاسی:

1- لەدوو تۆڵی یاد داشتی شاردا – چاپخانەی پێشمەرگە 1984 بەنازناوی (علی خالید حەمید) دوو جاریش لە سلێمانی لە چاپدراوەتەوە.2- تورکمانی کوردستانی باشوور – بەنازناوی (سامی فخری) سلێمانی 2002

ژیاننامە:

1- کاکی کاکان - هەولێر 19972- کاکە بلە. لەیاد من - سلێمانی 2007

بیرەوەری و بەسەرهاتی نووسەر:

1- کاکەمەمێکیتر - سلێمانی 20032- ژانە رێیە خۆڵەمێشیەکان - سلێمانی 20073- بەهارێزان – سلێمانی 2008

ئابووری و ئاماری:

1- دارەبەن لە پارێزگای سلێمانی – بەغدا 19852- بەرهەمی رۆژانەی کرێکارانی نەمامگای دارستان – هەولێر 1981.