ھونەرمەندێکی بەناوبانگی کورد لە کرماشان کۆچی دوایی کرد
تشرینی دووهم 08, 2020 19:32 Asia/Tehran
ئەمانوڵڵا تاهیری نابراو بە " ئامان دای" لە هونەرمەندانی ناسراوی مۆسیقای ناوچەی سونقوڕ کۆچی دوایی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمانوڵڵا تاهیری لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی بواری مەقامی ناوچەی کرماشان بوو و لە ژەنینی دووزەلە زۆر شارەزا و مامۆستا بوو.
لەم پێوەندیەدا بەرپرسی گشتی نووسینگەی مۆسیقای وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی دوابەدوای کۆچی دوایی ئەمانوڵڵا تاهیری لە هونەرمەندانی ناسراوی مۆسیقای ناوچەی سونقوڕی پارێزگای کرماشان، پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەی محەمەد ئەڵڵاهیاری بە بۆنەی کۆچی ئەو هونەرمەندەوە هاتووە: مۆسیقای پارێزگای کرماشان یەکێک لە ژەنیارانی بەناوبانگ و شارەزای خۆی لە بواری دووزەلە لەدەست دا.
سەرپەیڤ