ھەواڵی کۆچی دوایی بەیتۆجان بەدرۆخرایەوە و بە خۆشیەوە بەیتۆ لە ژیاندایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i389182-ھەواڵی_کۆچی_دوایی_بەیتۆجان_بەدرۆخرایەوە_و_بە_خۆشیەوە_بەیتۆ_لە_ژیاندایە
پاش ئەوەی ھەواڵی کۆچی دوایی بەیتۆ جان لە ھەندێ سەرچاوەی ھەواڵ بڵاوبووەوە ، بنەماڵەکەی لە وتووێژیک دا لە گەڵ ئێن ئاڕ تی رایگەیاند ، تەندروستیی بەیتۆ جێگیرە و ئێستا لە نەخۆشخانەیە و بەرەو باشبوون دەچێت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 15, 2020 07:06 Asia/Tehran
  • ھەواڵی کۆچی دوایی بەیتۆجان  بەدرۆخرایەوە و بە خۆشیەوە بەیتۆ لە ژیاندایە

پاش ئەوەی ھەواڵی کۆچی دوایی بەیتۆ جان لە ھەندێ سەرچاوەی ھەواڵ بڵاوبووەوە ، بنەماڵەکەی لە وتووێژیک دا لە گەڵ ئێن ئاڕ تی رایگەیاند ، تەندروستیی بەیتۆ جێگیرە و ئێستا لە نەخۆشخانەیە و بەرەو باشبوون دەچێت .

 

خانەوادەی بەیتۆجان گوتووشیانە ماوەی مانگێکە لە نەخۆشخانە لە ژێر چارەسەری دایە و بڕیارە  18 ی ئەم مانگە نەخۆشخانە جێ بھێڵێت و بگەڕێتەوە نێو بنەماڵەکەی .

به‌یتۆجان له‌ ساڵی 1955 له‌  ئامەد  له‌دایکبووه‌، له‌دوای کوده‌تا سه‌ربازیه‌که‌ی 12ی (ئه‌یلول/9)ی 1980 له‌لایه‌ن هێزه‌کانی تورکیاوه‌ ده‌ستگیرکرا و سزای 15 ساڵ زیندانیکردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، به‌ڵام دوای به‌سه‌ربردنی شه‌ش ساڵ و نیو له‌ زیندان ئازادکرا، له‌ ساڵی 1987 روی له‌ وڵاتی سوید کرد.

له‌یه‌کێک له‌ لێدوانه‌کانیدا به‌یتۆجان رایگه‌یاند، بۆ پاره‌ کاری هونه‌ری ناکات، به‌ڵکو هه‌وڵ ده‌دا ئازاره‌کانی گه‌لی کورد له‌هونه‌ره‌که‌یدا بخاته‌ڕوو.

یه‌کێک له‌ به‌رهه‌مه‌ دیاره‌کانی به‌یتۆجان که‌ کراوه‌ به‌گۆرانی و له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی  ھەرێمی کوردستانیشه‌وه‌ وتراوه‌ته‌وه‌ به‌ناوی "ئاگر که‌تیه‌ دلێ من"ه‌.