پێرسپۆلیس لە پلەی چوارەم ئیستیقلال لە ڕیزی دوانزەھەمی ئاسیادان
لە تازەترین ڕیزبەندییەک کە لە لایەن ماڵپەڕی « فوتباڵ دەیتا بەیس» ڕاگەیەندراوە، تیپی تۆپی پێی «پێرسپۆلیس» لە پلەی چوارەم ی ئاسیاو نەوەدوشەشەمی دنیادایەو «ئیستیقلال»یش لە پلەی دوانزەھەمی ئاسیاو ٢١٥ھەمی جیھاندایە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ماڵپەڕی « فوتباڵ دەیتا بەیس» کە ھەموو مانگێک ڕیزبەندیی یانەکانی جیھان ڕادەگەیەنێت، تازەترین ڕاپۆرتی خۆی بڵاو کردووەتەوە تیای دا ھێندێک ئاڵوگۆڕ لە جێ و شوێن و پلە ی یانەکانی ئێران بەدی ھاتووە.
لە تازەترین ڕاپۆرتی ئەم ماڵپەڕەدا،تیپی تۆپی پێی «پێرسپۆلیس» لە پاش «ئەلھیلال»ی عەرەبستان، «چێئۆنبوک مۆتۆرز»ی کۆریای باشووری و «کاوازاکی»ی ژاپۆن لە ڕیزی چوارەمین یانەی ھەڵکەوتەی ئەم بەژە کۆنەو ڕیزی نەوەدوشەشەمی دنیادایە. ئینجا تیپی «ئیستیقلال» ولاە یانەکەی دیکەی ئێرانیش لە پلەی دوانزەھەمی ئاسیاو ٢١٥ھەمی جیھاندایە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە پلەی جلسوورەکانی ئێران لە چاو مانگی ڕابردوو یەک پلە دابەزیوە.
تیپی تۆپی پێی «پێرسپۆلیس» دوای سەرکەوتنەکانی لە لیگی پاڵەوانەتیی ئاسیا، وەک پاڵەوانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا گەییشتە فیناڵی لیگی پاڵەوانان.