وادەی بەڕێوەچوونی جامی جیهانی یانەکان دەستنیشان کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i389313-وادەی_بەڕێوەچوونی_جامی_جیهانی_یانەکان_دەستنیشان_کرا
پێگەی فەرمی یەکێتی تۆپی پێی جیهانی وادەی بەڕێوەچوونی جامی جیهانی یانەکانی ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 18, 2020 10:02 Asia/Tehran
  • وادەی بەڕێوەچوونی جامی جیهانی یانەکان دەستنیشان کرا

پێگەی فەرمی یەکێتی تۆپی پێی جیهانی وادەی بەڕێوەچوونی جامی جیهانی یانەکانی ڕاگەیاند.

ئەو پاڵەوانێتیە، کە بڕیار بوو لە مانگی 12ی ئەم ساڵ لە وڵاتی قەتەر ئەنجام بدرێت، دواخرا بۆ 1ی مانگی مارسی 2021 و لە 11ی هەمان مانگ کۆتایی دێت.

هۆکاری گۆڕینی بەرواری پێشوو بۆ سەرهەڵدان و لێکەوتە و ئەو گۆڕانکاریانە دەگەڕێتەوە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەسەر تۆپی پێیدا هێنا وەک زۆرێک لە کایەکانیتر.

جامی جیهانی یانەکان لە قەتەر، دەبێتە حەڤدەهەمین چاپی جامەکە و تێیدا بە بەشداری حەوت یانه لە شەش کیشوەری جیاوازەوە.