ھەولێر بردیەوەو زاخۆش بە یەکسان ھاتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i389516-ھەولێر_بردیەوەو_زاخۆش_بە_یەکسان_ھاتەوە
لە یارییەکانی دوێنێی ھەرێمی کوردستان ھۆگرانی تۆپی پێ شایەتی بردنەوەی ھەولێرو یەکسان ھاتنەوەی زاخۆ بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 23, 2020 12:39 Asia/Tehran
  • ھەولێر بردیەوەو زاخۆش بە یەکسان ھاتەوە

لە یارییەکانی دوێنێی ھەرێمی کوردستان ھۆگرانی تۆپی پێ شایەتی بردنەوەی ھەولێرو یەکسان ھاتنەوەی زاخۆ بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیا وەرزشییەکانی ھەرێمی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو له‌ خولى نایابى عێراق، تیپی تۆپی پێی هه‌ولێر لە یارییەک دا لە بەرامبەر تیپی تۆپی پێی دیوانییە سەرکەونی تۆمار کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە تیپەکەی ھەولێر له‌ یاریگه‌ى خۆى به‌ گۆلێکى «نیاز محه‌مه‌د» له‌ دیوانیه‌ى برده‌وه‌.

ھەر لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم یارییانەدا زاخۆو نه‌وتیش به‌ گۆڵێک بوون بە ھاوتەریب و بە بێ سەرکەوتنی ھیچ لایەکیان گۆڕەپانەکەیان بەجێ ھێڵا.

بە پێی ئەم دەرەنجامەش هه‌ولێر له‌ چواره‌م یاری دا دووھه‌م سه‌رکه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا و دوو یه‌کسانى تریشى له‌ گه‌ڕه‌کانى پێشوو نووسیوته‌وه‌ .

لە ئێستادا زاخۆش له‌ کۆى چوار یاری خاوه‌نى چوار خاڵه‌ .