4ی سەرماوەز ساڵهاتی دامەزرانی رادیۆ کوردیی تاران
رادیۆ کوردیی تاران ئەو ئێزگە کوردیە دێرینەیە کە 74 ساڵ لەمەوبەر لە چواری سەرماوەزی ساڵی 1325 ی هەتاوی لە تاران دامەزرا .
پاییزی 1948 رادیۆ کوردیی تاران بە دوو زاراوەی کورمانجی و سۆرانی بەرنامەی پەخش دەکرد، ھەرچەند کە لەو کاتەدا کاتی بەرنامە کەم بوو بەڵام بەرەبەرە لەگەڵ زۆر بوونی کاتی بەرنامە لایەنە فەرھەنگی و کۆمەلایەتی و ھونەریەکانی سەرنجێکی زیاتریان پێدا.
پاش سه‌رکه‌وتنی ئینقلابی ئیسلامی هه‌روا که گۆڕانکارییه‌کی بنه‌ڕه‌تی له مێدیا نیشتمانی و خۆجێیدا به‌دی هات، سیاسه‌ت و ستراتژیی بهرنامهچێکردن له ڕادیۆ کوردیش گۆڕانی به‌سه‌ردا هات و ڕادیۆ کوردیی تاران خولێکی نوێ و جیاوازی چالاکی بهرنامهدروستکردنی ده‌ست پێ‌کرد. پێوه‌ره‌کانی نوێی چێ‌کردنی به‌رنامه له‌سه‌ر بنه‌مای بۆچوونی ئیسلامی و ئینقلابی و هه‌روه‌ها پێداگرتن له‌سه‌ر بواری ئامۆژگاری و ڕێنوینی، فێرکاری، گۆڕانی به‌سه‌ر چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌کان دا هێنا.
ئه‌رچی ژماری مێدیا کوردییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیاد بووه، به‌ڵام ڕادیۆ کوردیی تاران وه‌ک مێدیایه‌کی پێشه‌نگ که خاوه‌نی مێژوویه‌کی پترلە ٧٠ ساڵه ، به پێی جۆری به‌رنامه و سیاسه‌تی هه‌واڵی خاوه‌نی پێگه‌ی تایبه‌ت به خۆیه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش بایه‌خێکی زۆر ده‌دات به په‌یوه‌ندیی و هۆگری بیسه‌رانی خۆی له بواری هزری، ئایینی، فه‌رهه‌نگی، سیاسی و هه‌واڵدا.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا و به سه‌رنجدان به شێوازی نوێی دروستکردنی به‌رنامه هه‌وڵێکی به‌رچاو ده‌درێت بۆ به‌دیهێنانی گۆڕان له چۆنیه‌تی ئاماده‌کردنی به‌رنامه، ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی ناوه‌رۆکی به‌رنامه‌کان و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌گه‌له تا وه‌ک مێدیایه‌کی چالاک هه‌ر درێژه به کار و خه‌باتی خۆی بدات. . ڕادیۆ کوردی به سه‌رنجدان به په‌ره‌ی ته‌کنۆلۆژیای پێوه‌ندیی و ماڵپه‌ره‌کان، له ساڵی 2006دا ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی خۆی به زاراوه‌ی سۆرانی و کورمانجی دانا.