ھونەرمەندی ئێرانی بوو بە باشترین ئەکتەری کۆڕەجێژنی فیلیمی ئیسپانیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i389592-ھونەرمەندی_ئێرانی_بوو_بە_باشترین_ئەکتەری_کۆڕەجێژنی_فیلیمی_ئیسپانیا
«شەھاب حسەینی» خەڵاتی باشترین ئەکتەری ڕۆڵی پیاوی کۆڕەجێژنی فیلیمی ئیسپانیای وەرگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 25, 2020 07:56 Asia/Tehran
  • ھونەرمەندی ئێرانی بوو بە باشترین ئەکتەری کۆڕەجێژنی فیلیمی ئیسپانیا

«شەھاب حسەینی» خەڵاتی باشترین ئەکتەری ڕۆڵی پیاوی کۆڕەجێژنی فیلیمی ئیسپانیای وەرگرت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سی و نۆھەمین خولی کۆڕەجێژنی فیلیمی ترستاکی «مولین دو رەی» ئیسپانیا بە بەخشینی سێ خەڵاتی سەرەکیی خۆی بە فیلیمی «ئەو شەوە» کاری خۆی کۆتایی پێ ھێنا.

لەم ڕووداوە سینەماییەدا کە لە گرینگترین کۆڕەجێژنەکانی فیلیمی بواری ترسناکە لە جیھاندا، فیلیمی «ئەو شەوە»ی چێکراوی «کورۆش ئەھەری» توانی خەڵاتی باشترین دەرھێنان و فیلیم نامە نووسین بباتەوەو ئینجا «شەھاب حسەینی»یش بۆ ڕۆڵگێڕانی لە فیلمەکەدا خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی کۆڕەجێژنەکەی بەخۆی تەرخان دا.