تشرینی دووه‌م 25, 2020 16:48 Asia/Tehran
  • ئیبراهیمۆڤیچ خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی مسۆگەر کرد

ئەستێرەی ناوداری یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ بۆ جاری دوانزەھەم لە مێژووی چالاکییەکانی دا خەڵاتی باشترین یاریزانی وڵاتی سویدی بەدەستهێنا.

لەم بارەیەوە ئەم یاریزانە تەمەن ٣٨ ساڵانە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، ” زۆر سوپاس، باوەڕم بەوەیە مرۆڤ دەتوانێت هەموو شتێک بەدەستبهێنێت، ئەگەر بێتو متمانەی بەتواناکانی ھەبێت و کاتێکی زیاتر لە پێناو خەونەکانیدا خۆی ماندووبکات”.

ئەستێرە ناوازەکەی بواری تۆپی پێ بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٥ خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی سویدی بەدەستهێنا و لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١٦ بۆ ماوەی دە ساڵ لەسەریەک خەڵاتەکەی قۆرخکرد.

بەر لە وازهێنانی لە هەڵبژاردەی سوید و بوارە نێودەوڵەتییەکان، ئەستێرەکەی یانەی ئەی سی میلان بە درێسی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیەوە ٦٢ گۆڵی تۆمارکرد لە ١١٦ ڕوبەڕوبوونەوەدا.

سەرپەیڤ