لە خولی ئیتالیا ، ناپۆلی بە 4 گۆڵ لە کرۆتۆنی بردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i390075-لە_خولی_ئیتالیا_ناپۆلی_بە_4_گۆڵ_لە_کرۆتۆنی_بردەوە
لە یاریەکانی خولی ئیتالیا، یانەی ناپۆلی لەدەرەوەی یاریگای خۆی گۆڵبارانی یانەی کرۆتۆنی کرد و بەچوار گۆڵی بێ بەرامبەر براوەی یاریەکە بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 07, 2020 10:07 Asia/Tehran
  • لە خولی ئیتالیا ، ناپۆلی بە 4 گۆڵ لە کرۆتۆنی بردەوە

لە یاریەکانی خولی ئیتالیا، یانەی ناپۆلی لەدەرەوەی یاریگای خۆی گۆڵبارانی یانەی کرۆتۆنی کرد و بەچوار گۆڵی بێ بەرامبەر براوەی یاریەکە بوو.

لە نیوەی  یەکەم دا دوای تێپەربوونی سی و یەک خولەک لۆرینزۆ ئەنسینی گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ناپۆلی بەدەست هێناو  نیوەی  یەکەم ناپۆلی بەگۆلێک لەپێشەوەبوو.

 لەنیوەی دووەم و لەخولەکی پەنجاو هەشت دا  یاریزان هێرڤینگ لۆرزانۆ گۆلی دووەمی بۆ ناپۆلی تۆمارکرد. 

دوابەدوای ئەم گۆڵە یاریزانانی ناپۆلی کۆنتڕۆلی تەواوی یاریەکەیان کردبوو، لەخولەکی حەفتاو شەش دیگۆ دیم ناپۆلی کردە خاوەن گۆلی سێیەم و دڵنیایی ، گوشارەکانی ناپۆلی بۆ سەر گۆڵی میواندار درێژەی هەبوو, لەکۆتا خولەکی یاریەکەدا ئەندریا بیتانیا گۆلی چوارەمی بۆ ناپۆلی بەدەست هێنا.

 بەم جۆرە یاریەکە بەچوار گۆڵ بەرامبەر بەگۆلێک بەسەرکەوتنی یانەی ناپۆلی تەواو بوو، بەمەش ناپۆلی خۆی گەیاندە خانەی چوارمی ریزبەندی.