یانەی پرسپۆلیس بوو بە جێگری پاڵەوانەتی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i390544-یانەی_پرسپۆلیس_بوو_بە_جێگری_پاڵەوانەتی_لیگی_پاڵەوانانی_ئاسیا
یانەی تۆپی پێی پرسپۆلیسی ئێران کە بۆ دوھەمین جار لە سێ ساڵی رابردوودا گەیشتبۆ فیناڵی پێشبڕکێکانی پاڵەوانانی ئاسیا ، دیسان لە گەیشتن بە پاڵەوانەتیی ناکام مایەوە و نەگەیشتە جام .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 19, 2020 14:16 Asia/Tehran
  • یانەی پرسپۆلیس بوو بە جێگری پاڵەوانەتی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا

یانەی تۆپی پێی پرسپۆلیسی ئێران کە بۆ دوھەمین جار لە سێ ساڵی رابردوودا گەیشتبۆ فیناڵی پێشبڕکێکانی پاڵەوانانی ئاسیا ، دیسان لە گەیشتن بە پاڵەوانەتیی ناکام مایەوە و نەگەیشتە جام .

 

 

یاری فیناڵی ھەژدەھەمین خولی یاریەکانی تۆپی پێی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا کە سی و نۆھەمین فیناڵی نێوان یانەکانی ئاسیا بوو لە کاژێر 15:30 ئەمڕۆ شەممە بەکاتی تاران ( 15:00بە کاتی ھەولێر)  بە نێوبژیڤانیی عەبدوڕەحمان ئیبراھیم لە قەتەر لە یاریگەی ئەججنوب ی دەوحەی قەتەر دەسپێبوو کە ئەم یاریە بە باڵادەستیی دوو بە یەکی یانەی ئۆڵسان کۆتایی ھات .

مەھدی عەبدی لە خولەکی 45 دا بۆ پرسپۆلیس گۆڵی لێدا و جۆنیۆر بە دوو گۆڵی پێناڵتی(3+45 و 55)  بۆ ئۆڵسان گۆڵی لێدا .