ئەنسیکلۆپیدیای شاری سنە ئامادە دەکرێ
شارەوانیی سنە و زانکۆی ئازادی ئیسلامیی سنە گرێبەستی ھاریکاری بۆ ئامادەکردنی ئەنسیکلۆپیدیای شاری سنەیان لە گەڵ ناوەندی کوردستان ناسیی ئەم زانکۆیە واژۆ کرد .
بە پێی راپورتی ئیرنا ، ئم گرێبەستە ئەمڕۆ دوشەممە لە شوێنی شورای ئیسلامیی شاری سنە بەسترا . ئەنسیکلۆپیدیای شاری سنە 120 مەدخەلی سەرەکیی ھەیە کە ھەرکام لەم مەدخەلانە 60 ژێر مەدخەلیان ھەیە و بەرگی یەکەمیشی لە بارەی فەرھەنگ ، ھونەر ، مێژوو و وێژە و ئەدەبی شاری سنە دەبێ .
مامۆستا قوتبەدین سادقی کە لەو دانیشتنەکەدا بوو لەمبارەوە گوتی : لە ئەوروپا زۆرێک لە کاروبارە رۆشنبیریەکان لە ئەستۆی شارەوانیەکانن .
گوتیشی : رۆحی شار ، فەرھەنگ و ھونەر و یادەوەریی مێژوویی شارە و لە چراخانی و زریقە و بریقە دا نیە .
مامۆستای شانۆی ئێران جەختیشی کردەوە : ئەم ئەنسیکلۆپیدیایە نابێ تایبەت بە وێژە و ئەدەبی سنە بێت بەڵکوو دەبێ لە بەرگەکانی دیکەی دا باسی ئەفسانە و ئاھەنگ و رێوڕەسمەکانیش بکرێت .